نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له شاری سلێمانی، مه‌شقی وه‌رزشی بۆ ئه‌و خانمانه داناوه كه تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بوون و له‌و رێگه‌یه‌وه كاریگه‌رییه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
له راپۆرتێكی ڤیدیۆییدا، كه سۆمه‌رییه نیوز بڵاوی كردووه‌ته‌وه و له ئاژانسی رۆیته‌رزی وه‌رگرتووه، ئه‌و خانمانه وه‌رزشی ئیرۆبیك ده‌كه‌ن، كه وه‌رزشێكی ناسراوی جیهانییه و پزیشكان رێنوێنی ئه‌وه‌ی كردوون كه هه‌فته‌ی سێ جار له ناوه‌ندی وه‌رزشی سه‌ر به نه‌خۆشخانه‌كه ئه‌و وه‌رزشه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سایتی سكای نیوز، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌و وه‌رزشه، كاریگه‌ریی چاره‌سه‌ری كیمیایی و تیشك، به‌و وه‌رزشه كه‌م بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ن سنوورێك بۆ هه‌ستكردن به ماندووبوونی نه‌خۆشه‌كان دابنێن، كه به هۆی تووشبوونیان به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه، هه‌ستی پی ده‌كه‌ن.
ئه‌و مه‌شقانه، به‌شێكن له‌و پڕۆگرامه‌ی دانراوه بۆ چوونه‌وه‌سه‌رباری پێشووی ئه‌و نه‌خۆشانه، ئه‌وه‌یش له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ده‌كرێ، كه له هه‌رێمی كوردستان تاكه نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تمه‌نده به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
چوار ساڵ به‌ر له ئێسته، كه ئه‌و یه‌كه مه‌شقییانه ده‌ستیان پێی كرد، نزیكه‌ی 120 ئافره‌ت به‌شدارییان كرد.