كۆبوونەوەی بارزانی و سەرانی ئازەربایجان و هۆڵەندا بە كۆتا هات

:: PM:08:57:18/01/2017 ‌

لە سەروبەندی كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە سویسرا، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مارك رووتە سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا و ئیلهام عەلییڤ سەرۆكی ئازەربایجان كۆبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ مارك ڕووتە سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا و ئیلهام عەلییڤ سەرۆكی ئازەربایجان كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا، چەند سعاتێك بەر لەم كۆبوونەوەیەش سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هانی مولقی سەرۆك وەزیرانی ئوردن كۆبوونەوەیەكی ئەنجام دا.

كۆربەندی داڤۆس ڕۆژی سێشەم دەستی بەكارەكانی كرد، تا 20ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش لە ریزی ئەو كەسانەدایە كە بەشداری لە باسە جیاوازەكانی كۆربەندەكەدا دەكەن.

ماڵپەڕی فەرمی كۆربەندی ئابووری جیهان (داڤۆس) ئەمساڵ بارزانی وەك یەكێك لە قسەكارانی كۆڕبەندەكە ناساندووە و كورتەیەكی لەبارەی ژیانی نووسیوە و دەڵێ كە كاری كردووە بۆ چەسپاندنی دیموكراتی لە عێراق و چەسپاندن و پاراستنی مافی گەلی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد