كۆمپانیای بی ئێم له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له سه‌رسوڕهێنه‌رترین ئۆتۆمبێله‌كانی بڵاو كرده‌وه كه ته‌نیا به دیزاینه‌كه‌ی دنیای شۆك كرد و یه‌كێكه له كۆمه‌ڵه‌ی كۆنسێپتی نوێ.
هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای بی ئێم ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، بی ئێم ده‌بڵیوو له نوێترین كاردا یه‌كێك له سه‌رسوڕهێنه‌رترین ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ناوی "كۆنسێپت چوار"ی مۆدێل 2019ی نمایش كرد كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، له دیزاینه‌كه‌یدا گۆڕانكاری ته‌واومان ئه‌نجام داوه، جگه له‌وه‌یش هێزێكی زۆرمان بۆ داناوه كه پێشتر و مۆدێله كۆنه‌كان نه‌یانبووه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یش گوتووه، بی ئێم كۆنسێپ چوار جیاواز له هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی تر خاوه‌نی هێزێكی زۆره و مۆدێله‌كانی پێشتریشی وابووه، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له ناوازه‌ترین ئۆتۆمبێله‌كانمان كه بووه‌ته جێی داهاتێكی زۆر و فرۆشێكی باش. جگه له‌وه كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، بزوێنه‌رێكی به‌هێز و گه‌وره‌ی هه‌یه كه 5.6 لیتره و هێزی 600 ئه‌سپیشی هه‌یه، ئه‌مه‌یش وای كردووه كه به 52 هه‌زار دۆلاری بفرۆشرێت.
بی ئێم ده‌بلیو یان BMW كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل كه له ساڵی 1916 له‌لایه‌ن "كارۆڵ فرێدریچ ڕاپ"ه‌وه له شاری "مونشن" دامه‌زراوه، BMW له "ئه‌ڵمانیا، به‌ڕازیل، چین، هیندستان، ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریكا" بریكاری هه‌یه و ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له پێنج باشترین كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل.