لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هۆڵه‌ندی ئاشكرای ده‌كات، كه پێكهێنه‌ره‌كانی ترشه‌ڵۆكی چه‌وری ناسراو به (ئۆمێگا 3)، سنوورێك بۆ مردن به هۆی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانه‌وه داده‌نێت.
لێكۆڵه‌رانی ناوه‌ندی پزیشكی سه‌ر به زانكۆیگرۆنینگنی هۆڵه‌ندی، روونیان كردووه‌ته‌وه كه ترشه‌ڵۆكی چه‌وری، كاریگه‌رییه‌كی زۆری ده‌بێ بۆ پاراستنی مرۆڤ له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره و گورچیله.
لێكۆڵه‌ران، ئه‌نجامی 11 لێكۆڵینه‌وه‌ی پێشوویان خسته روو، كه به‌شدارییان به 371 هه‌زار و 965 كه‌س كردبوو، له نێوانیاندا 31 هه‌زار و 185 كه‌سیان به هۆكاری نه‌خۆشییه جیاوازه درێژخایه‌نه‌كانه‌وه، گیانیان له ده‌ست داوه.
لێكۆڵه‌ران، ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه پێكهێنه‌ره‌كانی ئۆمێگا 3، كاریگه‌رییه‌كی زۆر باشیان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مردن به هۆی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان ده‌بێ، له سه‌روویانه‌وه نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره و گورچیله، رێژه‌كه له نێوان 9% بۆ 20%ـدایه.
تیمه‌كه، رایانگه‌یاندووه ئۆمێگا 3، كه پێك دێ له ترشه‌ڵۆكه چه‌ورییه ناتێر (كیمیكه‌كان)، رۆڵێكی گرینگ له باشكردنی ئه‌ركی كۆئه‌ندامی ده‌مار ده‌بینن، به‌ره‌نگاری نه‌خۆشییه‌كانی سووڕی خوێن و دڵیش ده‌بێته‌وه.
ئۆمێگا 3، له ماسیی ساله‌مۆن و ئاڵتۆنه و ماكرێل و سردین و زه‌یتی ماسی و گوێز هه‌یه، هه‌روه‌ها پێكهاته‌ی ئۆمێگا 3، له ده‌رمانخانه‌كانیش ده‌ست ده‌كه‌وێت.