له دوو ڕووداوی جیاوازدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵان له ئاودا خنكاو منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵانیش له‌سه‌ربان كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست دا.
موقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قه‌دوری گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵان به‌ناوی "سیڤان عارف محمد" هێنرایه به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كه به‌هۆی خنكان له‌ئاو له‌گوندی خان، له سنووری شاره‌دێی "ئاوه‌سپی" سه‌ربه شارۆكه‌ی كفری گیانی له‌ده‌ست دا بوو.
زیاتر گوتی، گوته له كه‌سوكاری وه‌رگیراوه و به‌گوته‌ی باوكی بێ كه دانیشتووی شاره‌دێی ڕزگارین سه‌ر به شارۆكه‌ی كه‌لار به مه‌به‌ستی گه‌شت چوونه‌ته ئاوه‌سپی و له‌كاتی مه‌له‌كردندا كچه‌كه‌ی خنكاوه.
روونیشی كرده‌وه، ئێسته به‌مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌شی پزیشكی دادوه‌ری كه‌لار كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌یش به‌رده‌وامه.
هاوكات سواره محه‌مه‌د ئه‌فسه‌ری پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار بۆ "وشه‌ی" گوتی، هه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مندالێكی كچ ته‌مه‌ن دوو ساڵان له شاره‌دێی رزگاری سه‌ر بهكهلار له سه‌ربان كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی