بڕیاره له ساڵی داهاتوو حكوومه‌تی عێراق سه‌رژمێری گشتی له عێراق ئه‌نجام بدات، هێزه كوردییه‌كانیش ترسی زۆریان هه‌یه سه‌رژمێری وه‌ك ئامرازێكی سیاسی له‌و كاته ئه‌نجام بدرێ، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2017ه‌وه پرۆسه‌یه‌كی چڕی به عه‌ره‌بكردنی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌شێك له لایه‌نه كوردییه‌كان له كه‌ركووك بێ به‌شداری پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه، ترس و نیگه‌رانی خۆیان له ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له شاره‌كه نه‌شارده‌وه، ئه‌وان سه‌رجه‌میان له‌و بڕوایه‌دان دۆخێكی نائاسایی له كه‌ركووك هه‌یه و پێویسته ئاسایی بكرێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانیش له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ناوچه‌كانی به داگیركراو له قه‌ڵه‌م دا، له هه‌مووان زیاتر دركی به‌و مه‌ترسییه كردبوو، بۆیه پێداگری زۆری له سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كرده‌وه.
دوا سه‌رژمێری كه له عێراق ئه‌نجام درا بێ له 1997 و له‌لایه‌ن ڕژێمی له‌كارخراوی عێراقه‌وه ئه‌نجام درا، ئه‌نجامه‌كه‌یشی ئه‌وه بوو، كه تێكڕای دانیشتووانی عێراق له‌وكاته بێ ناوچه‌كانی سه‌رووی هێڵی 36 بریتییه له 16 ملیۆن كه‌س، هاوكات ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووكیشی به سێ ملیۆن هاووڵاتی خه‌مڵاندبوو.
لایه‌نه كوردییه‌كان و تا ڕاده‌یه‌كیش توركمانه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری به‌و دۆخه‌ی ئێسته له كه‌ركووك هه‌یه، یارییه‌كی سیاسییه و ویستێكی خراپی له پشته‌وه‌یه، نه‌ك ده‌رخستنی ئامارێكی ورد و دروست بۆ هه‌نگاونان له‌سه‌ر داتاكانی سه‌رژمێری له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی ژیان، چونكه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر به لێشاو عه‌ره‌بی هاورده و 10 هه‌زاری گه‌ڕێنراوه‌ته كه‌ركووك و له سه‌ر زه‌وی و خانووی كورد و توركمان نیشته‌جێكراون و تۆماری ناسنامه و ڕه‌گه‌زنامه و كۆبوونی خۆراكیشیان دووباره بۆ كه‌ركووك گێڕدراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش هه‌ڵمه‌تێكی مه‌ترسیداری گۆڕینی دیمۆگرافیای شاره‌كه‌یه كه له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس ده‌ستی پێ كردووه.
لایه‌نه كوردستانییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان له سه‌رژمێری گشتی وه‌ده‌ربنرێن، تا جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 هیچ سه‌رژمێرییه‌كی لێ ئه‌نجام نه‌درێت، چونكه له ماده‌ی 140یش هاتووه، كه پێویسته دۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه و هاورده‌كراون بۆ زێدی خۆیان بگه‌ڕێنرێنه‌وه و ڕاگوێزراوان بێنه‌وه سه‌ر زه‌وی و ماڵی خۆیان، دواتر ڕاپرسی له ناوچه‌كان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌ر له دوو هه‌نگاوی یه‌كه‌م به بڕوای هه‌مووان به ته‌نیا ئه‌نجامدانی ڕاپرسی كارێكه كه لێكه‌وتی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ڕێباز سابر سه‌رۆكی لقی كه‌ركووكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ مۆنیتۆر گوتی، پێویسته به‌ر له هه‌ر شتێك ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت، دواتر وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ستوور هاتووه، ڕاپرسی له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ساز بكرێت، هاوكات عه‌لی مه‌هدی ئه‌ندامی توركمان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دووپاتی كرده‌وه، له‌و دۆخه‌ی كه ئێسته عێراق و كه‌ركووك پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بن، ترسی زۆرمان هه‌یه، كه سه‌رژمێری گشتی دانیشتووان بۆ ئامانجی سیاسی له‌لایه‌ن به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان سوودی لێ وه‌ربگیرێت، پێویسته سه‌رژمێری به شێوه‌یه‌كی دروست و بۆ ئامانجی خزمه‌تی سێكته‌ره‌كان ئه‌نجام بدرێت، دوور بێ له هه‌موو باكگراوه‌ند و ترس و گومان و نیگه‌رانییه‌كی سیاسی له‌لایه‌ن هیچ یه‌كێك له لایه‌ن و پێكهاته‌كان.
عه‌بدولزه‌هره ئه‌لهنداوی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له‌وباره‌وه بۆ "
مۆنیتۆر" گوتی، ئه‌وه‌ی پێوه‌سته به دۆسیه‌ی كه‌ركووك و ماده‌ی 140ی ده‌ستوور پرسێكی جیایه، سه‌رژمێری گشتی و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 به ته‌واوی دوو پرۆسی جیاوازن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته سه‌رژمێری لێ ئه‌نجام بدرێ و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیش ده‌ستی پێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ساڵی داهاتوو سه‌رژمێرییه‌كی پاك و دروست و ڕاست به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین.
ڕێبوار كه‌ریم مه‌حموود په‌رله‌مانتاری پارتی له به‌غدا له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌نجامدانی ڕاپرسی له كۆتایی 2020 له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقه، نه‌ك كوردستان و ئامانجی سیاسی له پشته‌وه، هه‌رچه‌نده سه‌رژمێری ڕۆڵی گرنگ ده‌بینی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه جیا جیاكان، به‌ڵام پێویسته بۆ مه‌به‌ستێكی ئابووری و په‌ره‌پێدانی سێكته‌ره‌كان بێ، نه‌ك سیاسی.
هاوكات خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گوتی، له‌و دۆخه‌ی ئێسته، ناكرێ سه‌رژمێری له كه‌ركووك ئه‌نجام بدرێت، پێویسته گۆڕانكارییه دیمۆگرافییه‌كان و سیاسه‌تی به عه‌ره‌بكردن له سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوو هیچ شوێنه‌وارێكیان له‌سه‌ر ناوچه‌كه نه‌مێنێت، هه‌رچه‌نده بۆ كوردستان و عێراق سه‌رژمێری زۆر گرنگ و پێویسته بۆ دابه‌شكردنی داهاته‌كان و بودجه كه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نێوان هه‌ردوولایه، به‌ڵام به‌مشێوه‌یه‌ی ئێسته، كۆك نه‌بوونی پێكهاته‌كان و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه، وا ده‌كات به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی دروست ببێت.