ڕوانینت چۆنه، كه یه‌ك دراو له ته‌واوی جیهان به‌كار بهێنرێت، هیچ كات پێویستت به‌وه نابێ له كاتی گه‌شته‌كان، پاره ئاڵوگۆڕ بكه‌یت و له‌و مامه‌ڵه‌یه‌ش دا هه‌ندێجار زیان ده‌كه‌یت، كه‌واته بۆچی ناتوانرێ له جیهان یه‌ك دراو به‌كاربهێنرێت، ئه‌مه چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئابووری جیهان به گشتی و وڵاتان به تایبه‌تی ده‌بێت، لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كانی چین؟
هه‌رچه‌نده بیرۆكه‌ی دورستكردنی یه‌ك جۆره دراو له سه‌رتاسه‌ری جیهان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شازده‌یه‌می زاینییه‌وه ده‌ركه‌وت و وڵاتان له هه‌وڵدابوون، ئه‌و بیرۆكه‌یه خه‌ریك بوو به ته‌واوی ببێته واقیع و بێته دی، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵایسانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، پرۆژه‌كه كۆتایی هات و به ته‌واوی بوو به به‌شێك له مێژوو و جارێكی تر باسی لێ نه‌كرایه‌وه و وڵاتانیش هێنده كۆك و ته‌با نه‌بوون تا ئێسته تا پرۆژه‌یه‌كی وا گشتگیر و یه‌كخستنی سیسته‌می دارایی و بانكی هه‌موو دنیا به یه‌ك جۆره دراو ببه‌ستنه‌وه.
پشتیوانانی ئه‌و پرۆژه‌یه له‌و بڕوایه‌دان به ده‌رخستنی یه‌ك دراو بۆ هه‌موو جیهان، كۆتایی به ته‌نگژه‌ی ئابووری له ته‌واوی گۆی زه‌وی دێت، كاتێك ئه‌و پرۆسه‌یه باس و خواسی لێوه ده‌كرا، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان و باشبوونی بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه نه‌رێنییه، پرۆژه‌كه سوودی زۆری بۆ زیمبابۆی هه‌بوو و بووه هۆی ئه‌وه‌ی له ته‌نگژه‌ی ئابووری ڕزگاری ببێ، ئه‌مه‌یش نموونه‌یه‌كی زیندوو بوو، كه هێنده‌ی تر پشتیوانانی یه‌ك دراوی بۆ دنیا پێداگری بكه‌ن و به ته‌واوی كار بۆ هێنانه‌دی ئه‌و خه‌ونه بكه‌ن.
دروستبوونی ته‌نگژه‌ی ئابووری، به‌هۆی داته‌پینی به‌های دراوی وڵاتانه به‌رانبه‌ر یه‌كتر، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات نرخی ئه‌و كاڵایانه‌ی به دراوی وڵاتی یه‌كه‌م ده‌كڕدرێ له ناوخۆ زۆر زۆر به‌رز ببێته‌وه و پاره‌ی ناوخۆیش به‌های له ده‌ست بدات، بۆیه هه‌ڵاوسان دروست ده‌بێ و سه‌ره‌نجام داته‌پینی ئابووری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، زۆرجاریش وڵاتان بۆ ئامانجی سیاسی و وه‌ك فشارێك بۆ سه‌ر وڵاتان كاڵا بۆ وڵاتێك هاورده ناكه‌ن، یان جه‌نگی بازرگانی و فشاری ئابوورییان له‌سه‌ر دروست ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌های دراوی وڵاتی دووه‌م داببه‌زێ و هه‌ڵاوسان و پاشه‌كشه‌ی ئابووری دروست ببێ و سه‌ره‌نجام ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵی دارایی لێ بكه‌وێته‌وه. به دروستبوونی یه‌كجۆر دراو له‌سه‌ر ئاستی دنیا، پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و پرسه به ته‌واوی كۆتایی پێ بهێنرێت، به‌كارهێنانی پرسه ئابوورییه‌كان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی له شانۆی ئابووری دنیا دوور ده‌خرانه‌وه، بۆیه به‌شێك له وڵاتان دژی ئه‌م هه‌نگاوه وه‌ستانه‌وه.
شاره‌زایان و پسپۆرانی ئابووری كه پشتیوانی ئه‌م بیرۆكه‌یه ده‌كه‌ن، باس له دراوی یۆرۆ ده‌كه‌ن، كه 17 وڵاتی یه‌كێتیی ئه‌وروپا دراوه‌كه به‌كارده‌هێنن، هه‌مووانیش پشتیوانی یه‌كتر ده‌كه‌ن، له كاتی دروستبوونی هه‌ر ته‌نگژه و كێشه‌یه‌كی ئابووری، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كان نه‌كه‌ون، بۆیه دراوی هاوبه‌ش برایه‌تی نێوان گه‌لان و وڵاتان دروست ده‌كات و لایه‌نی ئه‌رێنی یه‌كجار زۆره، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ببێته هۆكارێك بۆ لێدان له پێگه و هێز و گه‌شه‌ی ئابووری.
گرنگترین سووده‌كانی یه‌ك دراوی له جیهان بریتی ده‌بێ، له پاراستن و په‌ره‌پێدانی چالاكی بازرگانی و گه‌شه‌ی ئابووری، كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوو و خه‌رجی مامه‌ڵه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو و گۆڕانكاری له نرخه‌كان، هاوكات وڵاتان هه‌رچه‌ند ڕێژه‌ی قه‌رزیان زۆر بێ، ئه‌وا داته‌پین له نرخی دراوه هاوبه‌شه‌كه دروست نابێ و وڵاتانی تری به‌كارهێنه‌ری دراوه هاوبه‌شه‌كه پشتیان ده‌گرن، چونكه سه‌ره‌نجام هه‌موویان له نێو كه‌شتیه‌كدان، ئه‌گه‌ر وڵاتێك هه‌ره‌س بهێنێت، سه‌رجه‌م وڵاتانی تر كه دراوی هاوبه‌ش به‌كارده‌هێنن، تووشی كێشه و گرفت ده‌بنه‌وه.
هاوكات وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌فریقایش توانیویانه
دراوی هاوبه‌ش دروست بكه‌ن، كه ژماره‌یان هه‌ست وڵاته و سه‌رجه‌میان فره‌نكی ئه‌فریقای ڕۆژئاوا به‌كارده‌هێنن، له 2011 وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای باشووریش ویستیان پرۆژه‌ی دراوی هاوبه‌ش له نێوان خۆیان بهێننه دی و بیخه‌نه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، به‌ڵام دواجار پرۆژه‌كه وه‌ستێنرا و به ئه‌نجام نه‌گه‌یشت، هه‌رچه‌ند یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئاماده‌یی ده‌ربڕیبوو كه كۆمه‌كیان بكات و چاو‌دێر بێ بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌كه تووشی هیچ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئابووری نه‌بنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی جیاوازی سیاسی و ناكۆكی ڕوانینیان له پرۆسه‌كه، پرۆژه‌كه هه‌رچه‌نده پێشڤه‌چوونی زۆرباشیشی به‌خۆیه‌وه بینی بوو، به‌ڵام كۆتایی هات و به ته‌واوی بوو به به‌شێك له مێژوو.
شاره‌زایان و پشتیوانانی ئه‌و بیرۆكه‌یه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وڵاتان كۆكن له‌سه‌ر بوونی بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، پێویسته دراوی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رتاسه‌ریش دروست ببێ، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی وڵاتانی هه‌ژار چیتر باجی ململانێ ئابوورییه‌كانی وڵاتانی زلهێز نه‌ده‌ن، كه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی یاری به نرخ و به‌های دراوه‌كان و خه‌ڵكی تووشی جۆره‌ها ده‌رده‌سه‌ری ده‌كه‌ن.