له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی گه‌ڕان و پشكنین له ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانی شاری مودینای ئیتاڵیا، شوێنه‌وارناسان ئێسكه‌په‌یكه‌ری دوو عاشقیان دۆزییه‌وه كه به‌یه‌كه‌وه نێژراون و له باوه‌شی یه‌كدا به خاك سپێردراون.
دۆزینه‌وه‌ی
ئێسكه‌په‌یكه‌ری ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته كه له باوه‌شی یه‌كتر نێژراون، به چڕی هه‌واڵ و وێنه‌ی له‌لایه‌ن گه‌نجان و خۆشه‌ویستان بڵاوكرایه‌وه و ناویان ناوه دوو عاشقه‌كه‌ی مۆدینا، هه‌رچه‌نده تا ئێسته نه‌توانراوه ڕه‌گه‌زی ئه‌و دوو ئێسكه‌په‌یكه‌ره به وردی یه‌كلایی بكرێته‌وه و زانایانیش ده‌لێن كارێكی قورسه، چونكه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی چواره‌می زاینی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌ڵام خه‌ڵكی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌ر ڕه‌گه‌زێك بن، له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر مرۆڤن و ده‌كرێ به نموونه‌ی خۆشه‌ویستی و پاكی و ڕاستگۆیی مرۆڤ به‌رانبه‌ر خودی مرۆڤ پێناسه بكرێن.
نموونه‌ی ئه‌و دوو ئێسكه‌په‌یكه‌ره بۆ زانكۆی بۆلنیا نێردراو و توێژه‌رانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆریان له‌سه‌ری كرد، به‌ڵام نه‌گه‌یشتن به هیچ ئه‌نجامێك، دواجار به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی پرۆتین له نێو ددانی ئه‌و دوو ئێسكه‌په‌یكه‌ر شاره‌زایان ئاشكرایان كرد، كه هه‌ردوو ئێسكه‌په‌یكه‌ره‌كه هی پیاون، نه‌ك ژن و پیاو، بۆیه كچ و كوڕانی عاشق گرنگی ئێسكه‌په‌یكه‌ره‌كه‌یان لا كه‌م بووه‌وه، به‌ڵام مرۆڤدۆستان به به‌یاخه‌وه له‌و دۆزینه‌وه‌یه ده‌ڕوانن.