نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا ئاشكرای كرد، كه حكوومه‌تی فیدرال مووچه‌ی پێشمه‌رگه له كۆتایی ئه‌مساڵ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ماوه‌ی زیاتر له هه‌شت مانگه دوای هاتنه سه‌ر حوكمی عادل عه‌بدولمه‌هدی تا ئێسته مووچه‌ی پێشمه‌رگه ڕه‌وانه نه‌كراوه و كوردستان خۆی ده‌سته‌به‌ری ده‌كات.
بڕیاره له كۆتایی ئه‌مساڵ و به‌ر له‌وه‌ی ساڵی دارایی نوێ ده‌ست پێ بكات، حكوومه‌تی به‌غدا بڕی 68 ملیار دیناری عێراقی ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر بكات، تا وه‌ك مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دابه‌ش بكرێت.
فارس عیسا نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی گوتی، وه‌زاره‌تی دارایی به‌غدا بڕیاری داوه مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ڕه‌وانه بكات، به‌ڵام بڕیاره‌كه به‌هۆكاری سیاسی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی خراوه‌ته‌به‌رده‌م.
زیاتر گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ
به‌غدا له گفتوگۆدایه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌یش ڕه‌وانه بكرێت، بۆیه بڕیاره له كۆتایی ئه‌مساڵ پاره بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕه‌وانه بكرێت، بڕیاره‌كه‌یش پێویستی به ئیمزای عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه و بڕیاره له مانگه‌كانی كۆتایی پاره‌كه ڕه‌وانه بكرێت.