دایكێك كە خاوەنی منداڵێكی تەمەن چوار ساڵ بووه لە پارێزگای بۆكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بەهۆی كێشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆى بەرداوه و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستدا.
ئهمڕۆ ههینى 13ى ئهیلوول، ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ له ڕاگهیاندراوێكدا كه وێنهیهكى بۆ "وشه" ناردووه، ڕای گەیاندووه، ڕۆژی چوارشەمى ڕابردوو 11ی ئەیلوول، ژنێکی خەڵکی شارى بۆکان بە ناوی (بەیانە مام کەریمی) بە هۆی سووتانەوە لەنەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لە دەستدا.
ئاماژە بەوەیشكراوە، بەیانە مام کەریمی دایکی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵانە، دوو ڕۆژ پێش گیان لەدەستدانی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.
ڕێكخراوەكە دەڵێت، "بەپێی ئامارە تۆماركراوەكان، لە سەرەتای ساڵی 2019 تاكو ئێسته 95 ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، سهرجهمیان بههۆى كێشهى كۆمهڵایهتى و خێزانییهوه بووه".