هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وایی ناو یه‌كێتی شكست دێنێت
هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وایی له نێوان باڵ و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیدا شكست دێنێت و به‌شێك له ناڕازییه‌كانیش ئاماده نین به‌و جۆره بچنه‌وه ناو كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه، ئه‌وه له كاتێكدایه كه یه‌كێتی ڕۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ی دیاری كردووه و مه‌ترسیی چه‌ندان سیناریۆ له كۆنگره‌دا له‌سه‌ر ئه‌و حزبه هه‌ن.
له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا، چه‌ند هه‌وڵێكی ئاشته‌وایی بۆ رازیكردنی ناڕازییه‌كانی یه‌كێتی و هه‌روه‌ها ئاشتكردنه‌وه‌ی چه‌ند سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه‌كی یه‌كێتی هه‌بوون. له‌وانه به‌رهه‌م ساڵح و مه‌لا به‌ختیار و لاهوور جه‌نگی، هه‌روه‌ها شاناز برایم ئه‌حمه‌د و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تر.
به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست "وشه"، ئه‌و هه‌وڵانه شكستیان هێناوه و تا ئێسته به‌ڵێنی ئاشتبوونه‌وه و نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه بوونی نییه.
ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو، به‌هه‌وڵی بافڵ تاڵه‌بانی كوڕه گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری پێشووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌م ساڵح و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی كه نزیكه‌ی ساڵێكه به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتی ناكات، له ده‌باشان له ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانی كۆ بوونه‌وه، به‌ڵام زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست "وشه" به‌و جۆره‌ن كه كۆبوونه‌وه‌كه هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" كه له سه‌رچاوه‌ی ئاگادار ده‌ستی كه‌وتووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیش به‌شدارییان تێدا كردووه، مه‌لا به‌ختیار ڕای گه‌یاندووه ئه‌و هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سیی و ناكۆكییه شه‌خسییه‌كانی كردووه به قوربانیی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی، بۆیه نیگه‌رانییه‌كانی ئێسته‌ی كه‌سیی نین، به‌ڵكو نیگه‌رانییه له به‌لاڕێدابردنی یه‌كێتییه‌كه‌ی مام.
مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌یشی گوتووه، "به‌بێ بڕیاردان له ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی بێ سازانی پێشوه‌خته و بڕیاردان له گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی، ئاماده نیم بێمه‌وه ناو كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسیی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پڕۆژه‌ی خۆم ڕاگه‌یاندووه و له‌و پێناوه‌دا له كۆنگره هه‌وڵی لۆبیكردنی بۆ ده‌ده‌م بۆ په‌سه‌ندكردن و جێبه‌جێكردنی."
سه‌رچاوه‌كه‌ی "وشه" ئاشكرای كرد، دانیشتنه‌كه دۆستانه بووه و ڕه‌سمی نه‌بووه، به‌ڵام بێ هیچ به‌ڵێنێك نه له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح و نه له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیاره‌وه، كۆتایی پێ هاتووه.
سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌مووی رابردوو، بڕیاری دا ڕۆژی ٧ی ١٢ی ئه‌مساڵ كۆنگره ببه‌ستن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وایی بۆ ئه‌وكاته زیاتر چڕ ده‌بنه‌وه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند "بۆ كۆنگره سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی یه‌كێتی پێویستیان به لێكتێگه‌یشتن هه‌یه، من له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دام پێش كۆنگره لێكتێگه‌یشتن له نێوانیاندا هه‌بێت و به‌و جۆره بچنه كۆنگره‌وه".
جگه له‌و هه‌وڵه، له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا دوو هه‌وڵی تر بۆ ئاشته‌وایی له نێوان شاناز برایم ئه‌حمه‌د و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ، هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار و لاهوور جه‌نگی هه‌بوون، به‌ڵام هیچ كام له هه‌وڵه‌كان نه‌گه‌یشتوون به ئه‌نجام و ئاشته‌واییه‌كان ڕوویان نه‌داوه.
یه‌كێتی له‌ژێر فشارێكی زۆری جه‌ماوه‌ری و كادرهكانیدا بڕیاری به‌ستنی كۆنگره‌ی داوه، ئێسته باڵه‌كانی یه‌كێتی پێویستیان به ناوه‌ندگیر و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی به‌هێز هه‌یه تا له كۆنگره‌دا حزبه‌كه‌یان دووچاری ئینشیقاق و لێكترازان یان دانیشتن و دووركه‌وتنه‌وه‌ی به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی نه‌بێت.
ئه‌وه‌ی كێشه‌ی نێوان باڵه‌كانی یه‌كێتییه، بریتییه له كه‌سی یه‌كه‌می بڕیارده‌ر له‌ناو یه‌كێتی، ئێسته پێشنیارێك هه‌یه و ئه‌گه‌ر باڵه‌كان له‌سه‌ری ڕێك بكه‌ون، ئه‌وا ده‌توانن كۆنگره‌كه‌یان بێ كێشه ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ناو یه‌كێتی بۆ "وشه" گوتی، "پێشنیاره‌كه ئه‌وه‌یه له باڵه به‌هێزه‌كانی یه‌كێتی و كه‌سه دیاره‌كانی باڵه‌كان، ببن به كۆمیته‌یه‌ك و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كۆمیته‌كه ڕێك بكه‌ون، ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی به‌سه‌ر باڵه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت و زۆر نابێته كێشه." به‌ڵام تا ئێسته ئه‌وه پێشنیاره و بڕیار و ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر نه‌كراوه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت به"وشه"ـی گوت، "كۆنگره پێویستی به لێكتێگه‌یشتن و ته‌باییه، چونكه ئێمه كۆنگره بۆ به‌هێزبوونی یه‌كێتی ده‌كه‌ین نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی، بۆیه ده‌بێ پێش كۆنگره ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه له نێوان سه‌نته‌ره‌كانی یه‌كێتیدا دروست كرابێت."