فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى دهۆك به‌رده‌وامه‌

:: PM:12:24:13/09/2019 ‌
چالاكییه‌كانى فیلمه‌ فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى دهۆك پێنایه‌ ڕۆژى پێنجه‌م و ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى ئه‌یلوول، 32 فلمى تر نمایش ده‌كرێن، به‌شێك له‌و فیلمانه‌ كوردین، دانه‌یه‌كیش له‌سه‌ر كوردانى ئێزدى دروستكراوه‌ و بڕیاره‌ ژماره‌یه‌ك ڕزگاركراوانى ئێزدى بو بینینه‌ فیلمه‌كه‌ ئاماده‌بن.

سه‌عات 11ى به‌یانى ئه‌مرۆ زیاتر له‌ 10 فیلم پێكه‌وه‌ له‌ هه‌رسێ هوڵى سینه‌ماكس یه‌ك و دوو و هوڵى كۆنفڕانسه‌كانى زانكۆى دهۆك نمایش ده‌كرێن، له‌نێوانیان دا چوار كورته‌ فیلمى كوردى هه‌ن، دواتر په‌نه‌لێكى هونه‌رى به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ باس له‌ ڕوڵى كوردى له‌ فلمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات.

سه‌عات سێى دوانیوه‌ڕۆ و پێنجى ئێواره‌ چه‌ندان فیلمى بیانى نمایش ده‌كرێن، هه‌روه‌ها له‌ سه‌عات حه‌وتى ئێواره‌ و نۆى شه‌ویش نزیكه‌ى 20 فیلمى تر له‌ هه‌مان هوڵى سینه‌ماى نمایش ده‌كرێن، یه‌كێك له‌و فیلمانه‌ باس له‌ كوردانى ئێزدى ده‌كات و بڕیاره‌ ژماره‌یه‌ك كوردانى ئێزدى به‌ تایبه‌تى ڕزگاركراوه‌كان بۆ بینینى فیلمه‌كه‌ ئاماده‌بن.

له‌ فیلمه‌ فێستیڤاڵى دهۆك 112 فیلم له‌ 75 وڵاتى  جیهانى به‌شدارن و 55 فیلم كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى خه‌ڵاته‌كان ده‌كه‌ن، له‌نێو فێستیڤاڵه‌كه‌ 50 فیلمى كوردى هه‌ن.

دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى


وشە - محەمەد میران