كه‌مێك پێش ئێسته ته‌رمى گه‌نجه ونبووه‌كه‌ى شارى هه‌ولێر كه به‌مه‌ستى گه‌شتوگۆزار سه‌ردانى ده‌ڤه‌رى ئامێدى كردبوو له گه‌لى شێرانه‌ى سه‌ر به شاره‌دێى دێره‌لووك دۆزراییه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هاوینه‌هه‌وارى گه‌لى شێرانه به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته ته‌رمى گه‌نجه‌كه‌ى هه‌ولێر له گه‌لى شێرانه‌ى سه‌ر به شاره‌دیێ دێره‌لووك دۆزراییه‌وه.
زیاتر گوتى، "گه‌نجه‌كه ناوى عیماد عوسمانه و ته‌مه‌نى 22 ساڵه و شه‌ش ڕۆژ پێش ئێسته به مه‌به‌ستى گه‌شتوگۆزار هاتبووه گه‌لى شێرانه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى ئهیلوول ته‌رمه‌كه‌ى به دوورى حه‌وت كیلۆمه‌تر له هاوینه‌هه‌وارى گه‌لى شێرانه دۆزرایه‌وه، ئێسته بنكه‌ى پولیسى دێره‌لووك ته‌رمه‌كه‌ى ده‌گوازنه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى ئامێدى بۆ ئه‌وه‌ى توێكارى بۆ بكه‌ن".
به‌پێى قسه‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ته‌رمه‌كه له‌نێو ئاوى گه‌لى شێرانه دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته ڕوون نییه كه خنكاوه یاخوود كوژراوه.
گه‌لى شێرانه زیاتر له 20 كم درێژه و یه‌كێكه له ناوچه سه‌خت و پڕ له دار و به‌رد و شوێنێكى له ڕاده‌به‌ر ئارام و خۆش و گهشتوگۆزارییه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه ناوچه‌یه‌كى فراوانه هه‌ندێ جار ڕووداوى له‌و شێوه ڕووده‌دات هاوینه‌هه‌وارى گه‌لى شێرانه هه‌میشه ڕێنمایى گه‌شتیاران كردووه كه نه‌چنه دوورى هاوینه‌هه‌واره‌كه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه بو ئه‌وان دروست نه‌بێت.
ئامێدى/ نه‌وزاد هلۆرى