هێلكه‌ درزی بردبێت ده‌خورێ؟

:: PM:10:36:18/01/2017 ‌

سووده‌كانی هێلكه‌ له‌ ژماره‌ نایه‌ن، توێژه‌رانیش هه‌میشه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژه‌می به‌یاناندا بخورێت، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو پرۆتین و كانزایانه‌ی تێیدایه‌، به‌ڵام ئایا هێلكه‌یه‌ك درزی بردبێ بخۆین؟

توێژه‌ران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێلكە خۆراكێكی تەواوە، بەڵام پێویستە كە وریابیت لە سەلامەتییەكەی، بۆ نموونە هەندێك هێلكەی خاو هەڵگرن بۆ میكرۆبی سامۆنێللا كە كۆئەندامی هەرس تووشی هەوكردن دەكات بە شێوەی سك ئێشە، سكچوون لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش. تەنیا بە سەیركردن یان بۆنكردن نازانرێت كە هێلكە هەڵگری میكرۆبە یان نا، بەڵام پێویستە لەوە دڵنیابیت كە هێلكە نەشكاوە یان درزی تێنەكەوتووە.

 پاشان، سەیری ناوی بكە ئەگەر بۆنی ناخۆش بوو یان رەنگی سپێنەكەی رەش، پەمبە، یان سەوز هەڵگەڕابێت ئەوا بۆ خواردن دەست نادات و پێویستە فڕێ بدرێت. 

ئەگەر توێكڵی هێلكە درزی بردبێت یان كونە بچووكەكانی توێكڵ گەورەتر بن ئەوا رێگا ئاسان دەبێت بۆ هەوا و بەكتریا كە بگەنە ناو هێلكە. 

خانەی هەوای ناو هێلكە ئەگەر لە قەبارەی خۆی گەورەتر بێت واتە بڕی زیاتری هەوا لەخۆبگرێت، ئەوە نیشانەیەكە كە هێلكە فرێش نییە یان لەوانەیە كە بە میكرۆب ئالودە بووبێت. ئەگەر ئەم جۆرە هێلكەیە بخرێتە ناو دەفرێكی ئاوەوە ئەوا سەر ئاو دەكەوێت بە پێچەوانەی هێلكەی ساغ كە ژێر ئاو دەكەوێت. 

دەتوانرێ هێلكەی خاو بۆ ماوەی 3 هەفتە بە سەلامەتی لەناو سەلاجەدا هەڵبگیرێت، هێلكەی كوڵاو یان برژاویش بۆ ماوەی 4-3 رۆژ.

سه‌رچاوه‌/ اكلات صحیه‌


وشە - وشه‌