ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌شی هه‌ره‌زۆری هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی پێوه‌ری نه‌به‌ستووه و ده‌ڵێت، ناكرێت غه‌رامه‌ی هه‌زاران كه‌س بكرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی ئهیلوول، كاسترۆ مه‌عرووف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له سنووری پارێزگای سلێمانی به‌شی هه‌ره‌زۆری هاووڵاتییان تا ئێسته پێوه‌ری ئاویان دانه‌ناوه له ماڵه‌وه و ئه‌و ئامارانه‌ی بڵاو ده‌كرێنه‌وه به‌و شێوه‌یه نین.
زیاتر گوتى، زیاتر نیوه‌ی پارێزگای سلێمانی پێوه‌ریان نه‌به‌ستووه، ناكرێت به ده‌یان و سه‌دان خێزان غه‌رامه بكرێن له‌سه‌ر دانه‌نانی پێوه‌ری ئاو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمیش بڕیاریداوه كار به بڕیاری غهرامهكردنهكه نه‌كات و كه‌س غه‌رامه نه‌كرێت.
ئاشكراى كرد، لیژنه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دروستبووه بۆ به‌دواداچوون لیژنه‌كه‌ی حكوومه‌ت ئه‌وه ده‌رده‌خات كه هیچ كه‌سێك غه‌رامه ناكرێت له‌سه‌ر دانانی پێوه‌ر، پێوه‌ر بۆ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام له ڕووی یاساییه ناكرێت كه‌سێك داینه‌نا غه‌رامه بكرێت.
پێوه‌ری میكانیكی ئاو یه‌كێكه له پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت له ڕێی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه له ساڵی 2014 له هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كرێت و تا ئێسته‌یش دانان و به‌ستنی به‌رده‌وامه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی