بۆ یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان، یانه‌ی شێروانه له ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆندی له‌گه‌ڵ دوو یاریزاندا ده‌كات و ئه‌و دوویاریزانهیش یه‌كێكیان كۆتایانه له‌گه‌ڵ برایه‌تی هه‌ولێر بوو ئه‌وی تریشیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بوو.
هه‌ردی جه‌لال، بریكاری كاره‌كانی یاریزانان، هونه‌ر ئه‌حمه‌د و ئه‌ركان ره‌حیم، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی ئهیلوول، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، بۆند نوێكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی یاریزانان، هونه‌ر ئه‌حمه‌د و ئه‌ركان ڕه‌حیم كۆتایی پێهاتووه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆیانه‌ی وه‌رزی شێروانه.
زیاتر گوتى، هونه‌ر ئه‌حمه‌د، به‌م دوایه له كۆتایی وه‌رزى یاریكردنیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی برایه‌تی هه‌ولێر یاری كرد، هه‌روه‌ها یاریزان ئه‌ركان ڕه‌حیم، ساڵی پار له یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان یاری ده‌كرد و ماوه‌یه‌كه یار ناكات.
بریكاری كاره‌كانی ئه‌و دوو یاریزانه باسی له‌وه‌یشكرد، یانه‌ی شێروانه پێویستی زۆری به‌و یاریزانانه‌یه.
لای خۆشیانه‌وه به‌رپرسانی یانه‌ی شێروانه، به‌تایبه‌ت ئازاد حوسێن گوته‌بێژی یانه‌كه هه‌واڵه‌كه‌ی پشت ڕاست كرده‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی