به‌رزى نرخى چاككردنی ددان هاووڵاتییان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى وڵات ڕاو ده‌نێت
به‌رزى نرخى چاندن و پڕكردنه‌وه‌ى ددان، واى له هاووڵاتییان كردووه به‌ره‌و وڵاتانى ده‌وروبه‌ر بچن. به‌گوته‌ى هاووڵاتییه‌ك، نرخى چاككردنه‌وه یان جوانكاری ددان له هه‌رێمى كوردستان چوار هێنده‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته. سه‌ندیكاى پزیشكان و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ئه‌وه ده‌دركێنن كه "چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كراوه و نه‌توانراوه نرخ دابنرێت".
جه‌واد جه‌لال هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى هه‌ولێر، بۆ چاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ددانه‌كانى ڕووى له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان كردووه، له شارى ورمێ له‌لایه‌ن پزیشكێكه‌وه كارى چاندنه‌وه‌ى ددانى بۆ ده‌كرێت و تێچووى سه‌رجه‌م ددانه‌كانى به "سێ هه‌زار دۆلار" دیارى كراوه.
به‌گوته‌ی خۆی "ئێسته سه‌رجه‌م ددانه‌كانى ده‌رهێناوه و كاتى چاندنه‌وه‌یشى دیارى كردووه".
ئه‌و هاووڵاتییه بۆ "وشه" گوتى، له هه‌ولێر سه‌ردانى دوو پزیشكم كرد، به‌و كوالێتی و شێوه‌یه‌ى من ده‌مویست تێچووى هه‌ر ددانێك له نێوان 300 بۆ 350 دۆلار ده‌بوو، واته بۆ چاندنه‌وه‌ى 28 ددان پێویستم به ده‌وروبه‌ری 10 هه‌زار دۆلار بوو، ته‌نیا بۆ پێداویستى و پزیشكه‌كه".
"به‌كۆى گشتى تا ده‌بوومه‌وه خاوه‌ن ریزێك ددانی جوان، نزیكه‌ى 15 هه‌زار دۆلارم ده‌چوو، ئه‌و نرخه‌یش زۆره، جگه له ئازارێكى زۆر له‌كاتی ده‌رهێنانی ددانه‌كان، ئه‌وه له كاتێكدا له لاى پزیشكێكى ئێران 17 ددانم به دوو ڕۆژ ده‌رهێنا به‌بێ هیچ ئازارێك". جه‌واد وای گوت.
ددان له هه‌ر ده‌مكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه چه‌ند ساڵێكه خه‌ڵكی كوردستانیش گرنگی پێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام نه‌بووه‌ته بابه‌تی سه‌ره‌كی میدیا نرخ و ده‌ستحه‌قی پزیشك له‌و بواره‌دا.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى ده‌كات، دیاریكردنى نرخ له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه ده‌بێت و وه‌زاره‌ت چاودێرى كاره‌كانیان ده‌كات.
محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، "دیاركردنى نرخى ددان و كاركردنى پزیشكانى ددان و گرانی نرخه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن سه‌ندیكاى تایبه‌تى خۆیان ده‌بێت و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌یشى به‌كارى دێنن، بێگومان كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر نرخ".
به‌گوته‌ی قادر، "وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رده‌وام چاودێرى كارى پزیشكه‌كان ده‌كات، به‌ڵام ناتوانێ نرخ دیارى بكات".
به‌ڵام پزیشكێكى ددان رای ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی به‌كارى دێنن و كرێی شوێن و نرخی ئامێره‌كان، ڕۆڵ ده‌بینن له گرانیى نرخه‌كاندا. به‌گوته‌ی ئه‌و "پێویسته ئه‌وه‌یش له‌به‌رچاو بگیرێت كه گوشارى سه‌ندیكامان له‌سه‌ره له كاره‌كانمان و ئه‌گه‌ر سكاڵا هه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێ سه‌رجه‌م خه‌رجى هاووڵاتییه‌كه بده‌ینه‌وه".
محه‌مه‌د ئه‌سكه‌نه‌یى پزیشكى ددان، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، "بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ددانێك جارى وا هه‌یه شه‌ش جۆر ماده به‌كار دێت، ئه‌وه‌یش به‌پێى پێكهاته‌ى پووك و ددانه‌كه ده‌گۆڕێت، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا هۆكار نییه بۆ گرانیى نرخ، به‌ڵكو ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ى من و چه‌ند پزیشكێك تێیدا ده‌وام ده‌كه‌ین، كرێى مانگانه‌ى چوار هه‌زار دۆلاره، جگه له خه‌رجى و كارمه‌نده‌كانى".
"ڕاسته نرخه‌كه گرانه كه بۆ چاندنه‌وه‌ى ددانێك تێچووى 300 دۆلاره یان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ددانێك تێچووى 100 دۆلاره، به‌ڵام ده‌كرێ ئه‌و نرخه به كه‌متر بێت به كه‌ره‌سته‌ی كوالێتى خراپ، له‌وكاته‌دا به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه‌ى قورس ده‌بێت" پزیشكه‌كه واى گوت.
باسى له‌وه‌ش كرد، له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه بارگرانیی و چاودێریى زۆریان له‌سه‌ره، بۆیه هه‌ندێك جار كارى وا هه‌یه ناتوانن بیكه‌ین كه دڵنیاشن پسپۆڕیى خۆیانه، بۆیه هاووڵاتییه‌كه به ناچاری ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ چاره‌سه‌ر.
له به‌رانبه‌ردا سه‌ندیكاى پزیشكان ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه مانگانه دوو سكاڵا له‌سه‌ر پزیشكى ددان تۆمار ده‌كرێت و پزیشك هه‌یه به سزاى دارایی یان ڕاگرتن له كار سزا دراوه.
به‌سام ئه‌مین سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پزیشكانی ددان، بۆ "وشه" ئاشكراى ده‌كات، "ڕاسته نرخه‌كان جیاوازییان هه‌یه، به‌ڵام پێویسته بزانرێ كه‌لوپه‌لى به‌كارهاتوو و شێوه‌ى چاككردنى ددانێك بۆ ددانێكى تر جیاوازه، هه‌روه‌ها له هیچ شوێنێك نرخى چاككردنى ددان دیارى نه‌كراوه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى سه‌ندیكاى پزیشكانى ددان ڕوونى كرده‌وه، چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كۆ بووینه‌ته‌وه بۆ دیاركردنى نرخ، به‌ڵام له كۆتادا گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى ناتوانرێت نرخ دیارى بكرێت و به‌گوێره‌ى كوالێتى و شێوه‌ى كاره‌كه نرخ له‌لایه‌ن پزیشك و نه‌خۆش ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
"سه‌ندیكا به‌رده‌وام چاودێرى پزیشكه‌كان ده‌كات و له شه‌ش مانگى ڕابردوودا مانگانه دوو سكاڵا هه‌بووه له‌سه‌ر پزیشك". ئه‌و به‌رپرسه‌ى سه‌ندیكا واى گوت.