هه‌رچه‌نده به‌گشتی خواردنه‌وه‌ی ئاو دوای ژه‌مه‌كان كارێكی ناته‌ندروست و هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی سه‌هۆڵاو زیانه‌كه‌ی گه‌وره‌تره و به‌م كاره ته‌ندروستیتان ده‌كه‌وێته ژێر مه‌ترسییه‌وه.
خورادنه‌وه‌ی سه‌هۆڵاو دوای ژه‌مه خواردنه‌كان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌یته‌ی له خواردنه‌كانتاندا به‌كارتان هێناوه، له ناو گه‌ده بیبه‌ستێت و كۆئه‌ندامی هه‌رس له چالاكی ده‌خات و خۆراكه‌كان ناچنه ناو پرۆسه‌ی هه‌رسكردنه‌وه، جگه له‌مه زه‌یت له‌گه‌ڵ ترشیی گه‌ده تێكه‌ڵ ده‌بێت و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ به ئاسانی كێشی له‌شی به‌رز بێته‌وه و ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌یش زیاد ده‌كات.
پزیشكان هۆشداری ئه‌وه ده‌ده‌ن دوای خواردنی ژه‌مه‌كان، ئاوی سارد مه‌خۆنه‌وه و ئاوی گه‌رم ته‌ندروستتره.
سه‌رچاوه / sabah.com