ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا (CIA)، یاسایه‌كی داڕشتووه كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانێن به ملیۆنان دیكۆمێنت بخه‌نه سه‌ر ئینته‌رنێت كه پێشتر وهم به‌ڵگه‌ی نهێنی هه‌ژمار ده‌كران.
ئه‌و دۆكۆمێنتانه ماوه‌ی ده‌یان ساڵه هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا لای خۆی پاراستوونی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانكارییه‌كیان به‌سه‌ردا بكات جگه له سڕینه‌وه‌ی هه‌ندێك ناو كه هێشتا ده‌یه‌وێ به نهێنیی بمێننه‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش چووه سه‌ر ئینته‌رنێت ده‌توانێ زانیارییه‌كان ببینێ.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێ، له یه‌كه‌م گوژمی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته، 12 ملیۆن دیكۆمێنت بڵاو بكاته‌وه، له‌ناویدا یاداشتی "هه‌واڵگریی" تێدایه كه باسی هه‌وڵی ده‌ستێوه‌ردانی ڕووسیا ده‌كات بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا.
زۆربه‌ی ئه‌و به‌ڵگه و دیكۆمێنتانه، ئه‌رشیفی سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردن، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ بابه‌تی تر له‌سه‌ر جه‌نگی ڤێتنام و كۆریا.