نووسینگه‌ی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی عێراق له پارێزگا جیا جیاكان به گشتی و به تایبه‌تی له زیقار و نه‌جه‌ف و بابل ئاماژه‌ی ترسناك ده‌خه‌نه‌ڕوو، له‌باره‌ی زیادبوونی ڕێژه‌ی خۆكشوتن له ڕیزی گه‌نجان و دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و دیارده‌یه له سه‌ره‌تای 2019 زۆر به‌ربڵاو بووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی
بابل "داخل عه‌بدولحوسێن" له دیدارێكدا گوتی، بێكاری و بڵاوبوونه‌وه‌ی هۆشبه‌ره‌كان و سهرلێشواندانی گه‌نجان له ڕێی پێوه‌ندی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌موو ئه‌وانه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی هانابردنی گه‌نجانن بۆ خۆكوشتن.
ئاماژه‌ی دا، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێسته 32 حاڵه‌تی خۆكوشتن تۆمار كراوه، له كاتێكدا له ته‌واوی ساڵی ڕابردوو له سه‌رتاسه‌ری عێراق بێ هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا 52 كه‌س خۆیان كوشتووه، كه‌چی ئه‌مساڵ تا ئێسته 32 كه‌س خۆیان كوشتووه و پێشبینی ده‌كرێ له‌و چه‌ند مانگه‌ی ماوه ڕێژه‌كه زۆر له ساڵی ڕابردوو زیاتر بكات.
هاوكات فه‌رزده‌ق سه‌كبان به‌ڕێوه‌به‌ری مافی مرۆڤی نه‌جه‌ف گوتی، به‌هۆی پارێزخوازی ئاینی و ڕێگری له ئازادییه‌كانی گه‌نجان، زۆرجار گه‌نجان په‌نا بۆ خوكوشتن ده‌به‌ن و له سه‌ره‌تای ئهمساڵهوهیش تا ئێسته زیاتر له 15 گه‌نج خۆیان هه‌ڵواسیوه و كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه.