ڕه‌جه‌ب ته‌یب
ئه‌ردۆغان جارێكی تر هه‌ڕه‌شه‌ی له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه ده‌رگای ده‌ریا به ڕووی په‌نابه‌ران ده‌كاته‌وه تا ڕوو له ئه‌وروپا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وروپا له ڕووی دارایی و سیاسییه‌وه پشتیوانیان نه‌كات بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكوری سووریا.
سه‌ركۆماری توركیا له دیدارێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ڕۆیته‌رز به توندی هه‌ڕه‌شه‌ی كرد و گوتی، ده‌رگاكان به ڕووی په‌نابه‌رانی سووریا ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رجه‌میان به‌ره‌و ئه‌وروپا بڕۆن، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وروپا پشتیوانی له دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام نه‌كات و له ڕووی سیاسی و دارایییه‌وه بایه‌خ به پرۆسه‌كه نه‌دات.
زیاتر گوتی، پشتیوانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی په‌نابه‌رانی سووریا له توركیا زۆر له‌سه‌رخۆ و شه‌رمنانه‌یه و پێویسته به ڕوونی ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو بێ، كه ئه‌و هاوكارییانه به‌س نین بۆ توركیا، چونكه زۆرترین ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی سووریای له‌خۆگرتووه.
له 2016 توركیا و ئه‌وروپا گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، تا ئه‌نكه‌ره ده‌رگا به ڕووی په‌نابه‌ران بگرێت و ڕێ نه‌دات به ئه‌وروپا بگه‌ن، له به‌رانبه‌ردا كۆمه‌ك و هاوكاری دارایی پێشكه‌شی توركیا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له وڵاته‌كه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌ره‌و ئه‌وروپا بێن، بیانحه‌وێنێته‌وه و ئه‌و پاره و كۆمه‌كه‌ی ئه‌وروپا ده‌یدات له په‌نابه‌ران خه‌رجی بكات، بڕی پاره‌كه‌یش بریتی بوو له 5.6 ملیار یۆرۆ، به‌ڵام ته‌نیا چه‌ند به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه ڕاده‌ستی توركیا كراوه و به‌شی زۆری هێشتا ماوه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغانیش به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگا به ڕووی په‌نابه‌ران ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وروپا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بن.