سه‌رۆكی كۆمپانیای "ته‌یران ناس"ی سعوودی ئاشكرای كرد، كه بۆ وه‌رزی هاوینی داهاتوو به وردی توێژینه‌وه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قوبڕس كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتی سه‌رجه‌م گه‌شتیارانی سعوودیه له توركیاوه بۆ قوبڕس بگوازنه‌وه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی ئه‌نكه‌ره‌ی نیگه‌ران كردووه.
ڕۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی له زاری "به‌نده‌ر مهه‌نای سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی "ته‌یران ناس" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه كۆمپانیاكه خه‌ریكی كردنه‌وه‌ی هێڵی ڕاسته‌وخۆی گه‌شتی ئاسمانییه له‌گه‌ڵ شاری لارنكای قوبڕسی و له ئایار/مایۆی 2020یش پلانی گه‌شته‌كانمان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و بۆ هاوینی داهاتوو زۆرینه‌ی گه‌شتیارانی
سعوودیه به‌ره‌و قوبڕس ده‌به‌ین.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، له ئێسته‌وه هه‌نگاوه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و تیمێكی ته‌كنیكی كۆمپانیاكه‌مان سه‌ردانی قوبڕس ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌وی به وردی شه‌نوكه‌و بكات و بۆ گه‌شتیارانی بگه‌ڕێنێته‌وه و بڕیاریشه له داهاتوویه‌كی نزیك باڵوێزخانه‌ی سعوودیه له قوبڕس بكرێته‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سعوودیه دوای ئه‌وه دێ، كه پیوه‌ندییه‌كانی ئه‌نكه‌ره و ڕیاز ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له خرابپوون ده‌كه‌ن، به‌هۆی جیاوازی هه‌ردوولا له‌سه‌ر پرسی گه‌مارۆكانی سه‌ر قه‌ته‌ڕ و ڕێكخراوی ئیخوان موسلیمین و زۆربه‌ی كێشه‌كانی ناوچه‌كه، بۆیه پێوه‌ندییه‌كانیان به‌رده‌وام ڕوو له گرژی زیاتره، سعوودیه‌یش ده‌یه‌وێ سزای توركیا بدات و چیتر گه‌شتیاره‌كانی ڕوو له وڵاته نه‌كه‌ن.