داوای خەرجكردنی بڕە پارەیەك بۆ هێزەكانی 70 و 80 دەكرێت

:: AM:09:04:14/09/2019 ‌
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كراوە، تێیدا داوای خەرجكرنی پارەی خێزان و منداڵانی ئەفسەرەكانی هێزی 70 و 80 دەكرێت.

ئەمڕۆ شەموو 14ـی ئەیلوول، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ژمارە 13769 كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە، ئاماژەی بە نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەبەرایەتی ژمێركاری ژمارە 7483 تایبەت بەخەرجكردنی دەرماڵەی خێزان بۆ ئەفسەری و پلەدارەكانی پێشمەرگە دەكەین.

لە نووسراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە ڕوون كراوەتەوە، پێویستە ئەو خەرجییە بۆ ئەفسەرانی هێزەكانی 70 و 80 بكرێت هاوشێوەی هێزەكانی وەزارەتی پێشمەرگە داواكارین ڕەزامەندی بەفەرموون.

ئەو نووسراوەی وەزارەتی پێشمەرگە لە كاتێكدایە ئێستە لەژێر سەرپەرشتی هێزەكانی هاوپەیمانان مەشق بە پێشمەرگە دەكەن و بڕیاریشە لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەت ئەو دوو هێزە ڕێك بخرێنەوە و لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە بن.



وشە - رامیار جەواد