له نوێترین داهێناندا، كه ماڵپه‌ڕی زه‌به‌لاحی "یویتیوب" تایبه‌ت به ڤیدیۆ دایناوه، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێ نامه و نامه‌ی ڤیدیۆیی بۆ چه‌ناڵه‌كه بنێرێ و ئه‌وانیش وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه، به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی "تێك كرانش"، له سه‌ره‌تا له‌سه‌ر هه‌ردوو سیسته‌می "ئه‌ندرۆید" و "IOS" كار ده‌كات، ئه‌گه‌ریش هه‌یه دواتر بچێته سه‌ر سیته‌مه‌كانی تر وه‌ك مایكرۆسۆفت ویندۆز.
هێشتا ئه‌و داهێنانه نوێیه ته‌نیا له كه‌نه‌دا كار ده‌كات، دوای سه‌ركه‌وتنی له‌و وڵاته، به ته‌واوی له هه‌موو جیهان كار ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "یۆتیۆب" كه سه‌ر به "گۆگڵ"ـه، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتی كه‌نه‌دا زۆرترین ئاڵوگۆڕی پێوه‌ندی لێ ده‌كرێ، ئه‌و وڵاته‌یان وه‌ك یه‌كه‌م نموونه و تاقیكردنه‌وه هه‌ڵبژاردووه.