وێڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه له دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ره‌تیان كردووه‌ته‌وه ئیسرائیل سیخوڕ‌ى به‌سه‌ر تره‌مپه‌وه كردبێ، كه‌چى ماڵپه‌ڕى
BBC له راپۆرتێكدا به ئاماژه‌كردن به چه‌ندان رووداو ده‌ریده‌خات سیخوڕیكردن به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه مێژووییه‌كى كۆنى هه‌یه.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو ماڵپه‌ڕى پۆلیتیكۆى ئه‌مه‌ریكى راپۆرتێكى بڵاو كرده‌وه و سه‌رۆكایه‌تى ئیسرائیل و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى هێنایه ده‌نگ. ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه بۆ دۆسیه‌یه‌ك ده‌كات كه ده‌ریده‌خات له‌ماوه‌ى رابردوودا ئیسرائیل هه‌وڵى داوه سیخوڕ‌ى به‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ بكات.
له دۆسیه‌كه‌دا هاتووه، ده‌زگاى ته‌ناهى ئه‌مه‌ریكى چه‌ند ئامێرێكیان دۆزیوه‌ته‌وه، كه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى به‌شدارانى پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌كار دێت و به كورتكراوه‌ى " IMSI" ده‌ناسرێت و جۆره‌كه‌یشى ستینگراى بووه. ئه‌و زیاتر جێى سه‌رنج بووه ئه‌و ئامێرانه له نزیك باره‌گاى سه‌رۆكایه‌تى و چه‌ندان شوێنى هه‌ستیارى تر‌ى واشتنى پایته‌خت دۆزراوه‌ته‌وه و دۆزینه‌وه‌كه‌یش دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه روون كراوه‌ته‌وه، ئه‌م ئامێرانه بۆ چه‌ندان مه‌به‌ست به‌كار ده‌هێنرێن، له‌وانه له ناردنى هێما و ئاماژه‌ى شوێن مۆبایله‌كان فریو ده‌دات و هه‌روه‌ها ده‌توانێ زانیارى به‌كارهێنه‌رانى مۆبایل و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاشكرا بكات.
به‌رپرسێكى پێشوو كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، به ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ى راگه‌یاندووه، ئه‌و ئامێرانه به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ سیخوڕیكردن له‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ دانراون، به‌ڵام دیار نییه ئاخۆ له‌م كاره‌یان دا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه یان نا.
هه‌روه‌ها به‌رپرسێكى تر‌ى باڵاى هه‌واڵگرى كه ئه‌ویش ناوى ئاشكرا نه‌كراوه گوتوویه‌تى، ئه‌ندامانى نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕالێ ناسراو به "ئێف بى ئاى" ماوه‌یه‌كى زۆر به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و ئامێرانه كردووه تا بزانن له‌كوێوه هاتوون، بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئیسرائیلییه‌كان له‌م كاره به‌رپرسن.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئه‌م رووداوه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه، كه‌چى به‌رپرسه‌كه‌ى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا سه‌رزه‌شتى حكوومه‌تى تره‌مپ ده‌كات و ده‌ڵێ، "نه به‌نهێنى و نه به ئاشكرا حكوومه‌تى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رزه‌نشتى حكوومه‌تى ئیسرائیلى نه‌كردووه و هه‌رگیز ئاگادارى ئه‌وه نیم لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كرابێت".
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى راپۆرته‌كه به چه‌ند سه‌عاتێك، هه‌ریه‌كه له دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك كۆمارى ئیسرائیل به جیا ته‌واوى ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه‌یان به درۆ خسته‌وه و نكۆڵیان له‌وه كرد، ئیسرائیل كارى له‌م شێوه‌یه‌ى كردبێت.
كه‌چى ماڵپه‌ڕى ئاژانسى BBC ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ى ئه‌یلوول راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و له ناونیشانى راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، "مێژوو تره‌مپ و نه‌تانیاهۆ به درۆ ده‌خاته‌وه: ئیسرائیل ته‌نانه‌ت به‌ر له دامه‌زراندنیشى سیخوڕ‌ى به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكاوه كردووه".
به پشتبه‌ستن به مێژوو، ماڵپه‌ڕى BBC ده‌ڵێ "هه‌رچه‌نده تره‌مپ و نه‌تانیاهۆ ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه، كه‌چى ئیسرائیل له رابردوودا سیخوڕ‌ى به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكاوه كردووه". دواتر ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ى بۆ گوته‌یه‌كى پۆل بیلار كردووه كه پێشتر ئه‌فسه‌رى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا بووه.
بیلار به رۆژنامه‌ى نیوزویك ده‌ڵێ، "جووه‌كان به‌ر له دامه‌زراندنى ئیسرائیل سیخوڕیان ره‌وانه‌ى ئه‌مه‌ریكا كردووه، بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سامان و پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ پرسى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل، ئه‌وان پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانى بۆمبه ئه‌تۆمییه‌كانى خۆیان له ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ست كه‌وتووه و به‌شێوازێكى داهێنه‌رانه له به‌ده‌ستهێنانى خواسته‌كانیان سه‌ركه‌وتوو بوون".
دواتر پرسیارى ئه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌وان له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه دوژمنكارانه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ى بۆچى هه‌واڵگرییان جیاواز بێت؟".
ماڵپه‌ڕى BBC ئاماژه بۆ چه‌ندان رووداوى مێژوویى ده‌كات، له‌وانه له ساڵى 2006 فه‌رمانبه‌رێكى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا گیرا به ناوى لۆرانس فرانكلین و دواتر به 13 ساڵ زیندانى سزا درا، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى نهێنى به ئیسرائیل دابوو له‌باره‌ی سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به ئێران، به‌ڵام پاشتر سزاكه‌ى بۆ 10 مانگ ده‌ستبه‌ربوون كه‌م كرایه‌وه.
دواتر له راپۆرته‌كه‌یدا ماڵپه‌ڕى بى بى سى ئاماژه بۆ دیارترین دۆسیه ده‌كات له مێژووى پێوه‌ندى نێوان ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ویش دۆسیه‌ى جۆناسان پولارده، ئه‌م دۆسیه‌یه نزیكه‌ى 30 له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرا. پۆلارد به تۆمه‌تى ئه‌وه گیرابوو كه هه‌زاران به‌ڵگه‌ى نهێنى ئه‌مه‌ریكاى به ئیسرائیل داوه، بۆیه به 30 ساڵ زیندانى له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزا درابوو، كه‌چى ئیسرائیل داواى ئازادكردنى ده‌كرد.
پۆلارد شرۆڤه‌كارێكى ئه‌مه‌ریكى بوو، پێشتر ئه‌فسه‌ر بوو له هێزى ده‌ریاوانى ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ى ره‌گه‌زنامه‌ى ئیسرائیلى هه‌بوو و له‌و وڵاته نیشته‌جێ بوو.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى پێشتر بڵاو كراونه‌ته‌وه جۆناسان پۆلارد به‌ڵگه‌ى نهێنى ئه‌مه‌ریكاى به ئیسرائیل فرۆشتووه، ئه‌مه‌یش له ساڵى 1985بووه، دواتر ده‌ركه‌وتى رافى ئیتان كه سیخوڕێكى به‌ناوبانگى موساد بووه، به‌رپرسى پۆلارد بووه.
له ساڵى 2015 دواى ئه‌وه‌ى سى ساڵى سزاكه‌ى ته‌واو كرد، پۆلارد ئازاد كرا.
ماڵپه‌ڕى بى بى سى بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى قسه‌كانى تره‌مپ و نه‌تانیاهۆ، ئه‌م دۆسیه‌یه‌ى به نهێنى هێناوه‌ته‌وه كه به یه‌كێك له دۆسیه ئاڵۆزه‌كانى سیخوڕیكردنى ئیسرائیل به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت.