سەرۆك بارزانی و عومەری سەید عەلی پێوەندی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن

:: PM:02:45:14/09/2019 ‌
سەرۆك بارزانی لە ڕێی پێوەندییەكی تەلەفۆنییەوە پیرۆزبایی هەڵبژاردنەوەی وەك ڕێكخەری گشتیی گۆڕان لە عومەری سەید عەلی كرد كە ئەمڕۆ بە دەنگی 28 ئەندامی جڤات كرایەوە ڕێكخەری بزووتنەوەكە.

ئەمڕۆ شەموو 14ی ئەیلوول، سەرۆك بارزانی لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

هەر لەو پێوەندییەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕانی لە ڕێكخەری گشتیی كرد.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم