ئه‌م دوو كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه بڕیاریان داوه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ دروستكردنی به‌هێزترین پیكابی كاره‌بایی كه بتوانێ ركابه‌ری پیكابی تێسلا بكات و هه‌ردوو كۆمپانیاكه ده‌ڵێن، ئه‌م پیكابهی دروستی ده‌كه‌ین پشتی پیكابه‌كه‌ی تێسلا ده‌دات به زه‌وی.
ماڵپه‌ڕی "
reuters" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی به‌رهه‌مێكی نوێی فۆرد و جێنرال مۆتۆرس و ئاماژه‌ی پێ داوه، بڕیاره بۆ ساڵی 2022 دوو كۆمپانیای فۆرد و جێنراڵ مۆتۆرس نوێترین پیكابی كاره‌بایی به‌ناوی "F-150" دروست بكه‌ن كه له‌ڕووی هێزه‌وه هیچ كۆمپانیایه‌كی تر نه‌توانێ ركابه‌ری بكات.
بڕیاره بۆ ساڵی 2020 كۆمپانیای تێسلا یه‌كێك له به‌هێزترین پیكابه كاره‌باییه‌كان بخاته بازاڕه‌وه، ئه‌مه‌یش ركابه‌رییه بۆ دنیا، به‌ڵام ئه‌م دوو كۆمپانیایه وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ تێسلا پیكابی ئێف 150 دروست ده‌كه‌ن.
فۆرد یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، هه‌روه‌ها فۆرد كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و كۆمپانیاكه به فه‌رمی له ئه‌مه‌ریكایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1903 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "هێنری فۆرد"ه‌وه، جگه له‌وه‌یش یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه دروست كراوه له دنیادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆرده‌وه بووه.
جێنرال مۆتۆرس "GM" یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و گه‌وره، جی ئێم كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه له 16ی ئه‌یلوولی ساڵی 1908 دامه‌زراوه و له‌و كاته‌وه تا ئێسته‌یش خاوه‌ن داهاتێكی زۆره به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌رهه‌مه‌كانی زۆر ده‌كڕن.