نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پیرۆزبایى له عومه‌ری سه‌ید عه‌لى كرد كه دووباره به ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵبژێردرایه‌وه و هیواى سه‌ركه‌وتنى له كار و ئه‌ركه‌كانیدا بۆ خواست.
به‌پێی هه‌واڵێك كه ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بڵاویان كردووته‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌موو (14ی ئهیلوول) له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عومه‌ری سه‌ید عه‌لى، ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وێڕاى پیرۆزبایى و ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به ڕێكخه‌رى گشیتى بزووتنه‌وه‌كه، دووپاتى كرده‌وه ناوبراو به مێژووى خه‌بات و تێكۆشان و به ئاماده‌یى و كه‌سایه‌تیى خۆى، شایه‌نى دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى بوو.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پیرۆزباییى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و تیمى تازه‌ى سه‌ركردایه‌تیى بزووتنه‌وه‌كه كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان خواست.
وه‌ك له بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ر له پێوه‌ندییه‌كه‌دا، لاى خۆیه‌وه عومه‌رى سه‌ید عه‌لى پێزانینى خۆى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاسى كرد.