مەسروور بارزانی سەرۆک وهزیرانى کوردستان، بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی کرد.
ئهمڕۆ شهموو 14ى ئهیلوول، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە گۆڕان و عومەری سەید عەلی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و ڕاى گهیاند، "هیوادارین تەبایی و هاوئاههنگى و یەکڕیزی نێوان لایەنەکان بەردەوام بێت لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان".
عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی کرد و پشتگیریی بزووتنەوەی گۆڕانیشی دووپات کردەوە بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.