پەرتووکێک له‌باره‌ی کورد بە باشترین پەرتووکی ساڵی 2016 دەستنیشان کرا

:: AM:10:09:19/01/2017 ‌
ڕیپۆرتاژی ڕۆژنامەنوس پاڤێڵ سمۆڵێنسکی Paweł Smoleński بەناوی "Zielone migdały, czyli po co Światu Kurdowie - بادەمی سەوز، واتا جیهان کوردی بۆچییە؟ کە وەکو پەرتووك چاپ كرا، دەنگێکی زۆری لە لایەن خوێنەرانی وڵاتی پۆڵۆنیا دایه‌وه‌. ئەو پەرتووکە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2016 بڵاوبووەوە لە لایەن چاپخانەی "Czarne” - لە دەنگدانێکی ئینتەرنێتدا وەکو باشترین پەرتوكی چاپخانەکە بۆ ساڵی 2016 دەست نیشان کرا. 

"بادەمی سەوز" بەرهەمی چەند سەردانێکی ڕۆژنامەنوسی ناوبراوە بۆ کوردستان لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا. پاڤێڵ سمۆلێنسکی بە سۆز و سەرسوڕمانی زۆر و بەشێوەیەکی هەستیار و توێژەرانە دەربارەی کورد دەنووسێت. لە پەرتووکەکەیدا ئاماژە بە مێژووی پڕ لە خەبات و کارەسات و جینۆساید و پێشکەوتنەکانی ئەو ساڵانەی دوایی هەرێمی کوردستان دەدات. ئەو پەرتوكە بەشێوەیەکی بنەڕەتی ڕۆڵی هەبوو لە بەرزکردنەوەی ئاستی بایەخدانی خەڵکی پۆڵۆنیا بە کوردستان. 

پەرتووکی "بادەمی سەوز" کە بە زمانی پۆڵۆنی نوسراوە، لە پەرتووکفرۆشەکانی پۆڵۆنیا ده‌ست ده‌كه‌وێت.


وشە - ڕێبین فه‌تاح