ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ى ئه‌یلوول توونسییه‌كان ده‌چنه سه‌ر سندووقى ده‌نگدان، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمارى نوێ هه‌ڵبژێرن و به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، حه‌وت ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه.
ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى، ئه‌مڕۆ ئاماژه‌ى بۆ راگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى توونس كردووه، تێیدا هاتووه زیاتر له 70 هه‌زار چه‌كدارى سه‌ر به ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى توونس بۆ پاراستنى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدان راسپێردراون.
بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى توونس ده‌ست پێ بكات كه به دووه‌م هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى داده‌نرێت له دواى راپه‌ڕینه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى.
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له توونس ته‌نیا 26 كاندیدى قبووڵ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى كێبه‌ركێ له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى توونس بكه‌ن، هه‌ندێك له كاندیده‌كان كه‌سایه‌تى دیارى توونسن، له‌وانه وه‌زیرى به‌رگرى پێشوو و دوو سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێسته‌ى توونس.
ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى توونس نیگه‌ران ده‌كات دووركه‌وتنه‌وه‌ى گه‌نجانه له پرۆسه‌ى ده‌نگدانه، چونكه له ناوه‌ڕاستى ساڵى رابردوو كاتێك پرۆسه‌ى ده‌نگدانى ناوخۆ به‌ڕێوه چوو، 65% ی گه‌نجان به‌شدارییان له پرۆسه‌ى ده‌نگدان نه‌كرد.