ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆك كۆمارى توركیا راى گه‌یاند، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له پێكهاته‌ى ئێسته‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى ناكات و به پێویستى نازانێ.
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه له‌لایه‌ن ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاو كراوه‌ته‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ره‌تى ده‌كاته‌وه گۆڕانكارى له پێكهاته‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى بكات.
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ "كاتێك پێویست بێت ئه‌وا رێكارى پێویست له‌باره‌ی وه‌زیره‌كان ده‌گرینه‌به‌ر، ئێمه له‌سه‌ر داواى كه‌سانى تر ئه‌م كاره ناكه‌ین".
له‌میانه‌ى قسه‌كانى ئه‌ردۆغان دووپاتى ده‌كاته‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك له پێكهاته‌ى حكوومه‌ت نییه و سه‌ماقگیرى هه‌یه، هه‌موو وه‌زیره‌كانیش كۆششى خۆیان له كه‌رتى ئابوورى و بواره‌كانى تر ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌ڵێ "پێویست به گۆڕانكارى ناكات".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ستى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى گرتووه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ "ئه‌م قسانه پڕوپووچن، ده‌بێ له‌وه بگه‌ین سیستمى توركیا سه‌رۆكایه‌تییه، ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریش سه‌ربه‌خۆیه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژووى توركیا به سیستمى سه‌رۆكایه‌تى وڵات به‌ڕێوه ده‌بات ئه‌مه‌یش دواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور بوو.
پێشتر به‌رپرسانى توركیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردبوو، ئه‌ردۆغان داواى ساڵێك له سه‌رۆكایه‌تى داواى كردووه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سیستمى سه‌رۆكایه‌تى توركیا بكرێت.