پرسی عەریزەنووسەكان دەبرێتە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر

:: AM:09:07:15/09/2019 ‌
پارێزەرێكی كەیسی عەریزەنووسەكان ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ پرسی عەریزەنووسەكان دەبەینە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ ئەوەی رەتی بكەنەوە بەو نرخە گرانە لەسەر هاووڵاتییان عەریزە بۆ هاووڵاتییان پڕ بكرێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 15ـی ئەیلوول، ڕێبین سەباح پارێزەر و چالاكی كۆمەڵی مەدەنی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەم یاداشتێكی داواكاریمان لەبارەی سیستمی نوێیی عەریزەی وەكالە كە دراوە بە كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت و 15 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێ، داوای ڕەتكردنەوەی دەكەین.

ڕوونی كردەوە، یاداشتێك پێشكەش بە ئەنجوومەنی پارێزگایی هەولێر و فڕاكسیۆنەكانی ناو ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەكەین تا لە ئەنجوومەنیش ڕەتكردنەوەی ئەو گرێبەستە لە حكوومەت خۆجێیەكان بڕیاری لەسەر بدرێت.

هەفتەی ڕابردوو ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش ئەو ڕێككەوتنەی ڕەت كردەوە و داوای دابەزاندنی نرخی زیاتر دەكرد و ڕێككەوتنی نوێ‌ بكرێت.

بەپێی ڕێككەوتنی پێشووی كۆمپانیای سەرپەرشتیار لەگەڵ وەزارەتی داد، بۆ هەر عەریزەیەك پێویستی دەكرد هاووڵاتی بڕی 25 هەزار دینار بدات، دوای گوشاری شەقام ئەو نرخە بۆ 15 هەزار دینار كەم كرایەوە.



وشە - رامیار جەواد