شاره‌زایانی بواری ده‌روونی و ته‌ندروستی زۆر ڕێیان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر دڵه‌ڕاوكێ و
سترێس، گوێگرتن له گۆرانى به‌كارهێنانى زه‌یته بۆنداره‌كان و چالاكى جه‌سته‌یى كه هه‌موو ئه‌مانه سترێس كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام جیا له‌و ڕێیانه ده‌توانی ته‌نیا له ڕێی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌یخۆت به‌سه‌ر سترێس زاڵ بیت، گرنگترین خۆراكه‌كانیش بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: شۆفان، زۆركات پارچه كولێره یان چا و پارچه‌یه‌ك چوكلێت به‌كارده‌هێنرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى فشارى ده‌روونى و دڵه‌راوكێ كه بڕێكى زۆر كاربۆهیدرات به له‌ش ده‌دات و بوونى ئه‌م كاربۆهیدراته هۆرمۆنى سیرۆتۆنین له له‌ش زیاد ده‌كات، به‌ڵام باشتره كاربۆهیدراتى دروست بۆ له‌ش به‌كاربهێنرێت وه‌كو شۆفان و برنجى قاوه‌یى و گه‌نمه‌شامى كه دڵه‌راوكێ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ى زیان به له‌ش بگه‌یه‌نن.
دووه‌م: ماست، ڕێژه‌یه‌كی زۆری به‌كتریای سوودبه‌خشی تێدایه و زۆر به سووده بۆ جه‌سته، هاوكات توێژینه‌وه‌كان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه چاره‌سه‌رێكی گرنگ و سه‌ره‌كیشه بۆ له‌ناوبردنی سترێس، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ڕۆژانه به لایه‌نی كه‌م 200 گرام ماست بخۆن.
سێیه‌م: چه‌ورى ماسى، چه‌ورى ماسى برێكى زۆر ئۆمێگا3 تێدایه كه چه‌ورییه‌كى دروسته فشار كه‌م ده‌كاته‌وه و رێ له نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌كان ده‌گرێت وه‌كو خه‌مۆكى و دڵه‌راوكێ. زیاتر له ماسى سه‌ردین و تونه و سه‌له‌مووندا هه‌یه .
چواره‌م: چه‌ره‌زات و تۆوه‌كان، ئۆمێگا3 به‌هه‌مانشێوه له چه‌ره‌زات و تۆوهكاندا هه‌یه به رێژه‌یه‌كى زۆر به‌تایبه‌تى له فستق و گازۆ و باوى و تۆوى كونجى و تۆوى كوله‌كه و گوڵه‌به‌رۆژه و تۆوى كه‌تان. بۆ ئه‌و كه‌سانه باشه كه به ڕێژه‌یه‌كى زۆر تووشى خه‌مۆكى ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕێكى زۆر له ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كان به سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش ده‌به‌خشن، به‌مشێوه‌یه مێشك و ده‌مار باشتر ده‌كه‌ن و فشارى له‌ش له‌ناو ده‌به‌ن.
پێنجه‌م: چای گیایى، زۆر جۆر چاى گیایى هه‌یه كه ئاستى فشارى ده‌روونى كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و كاریگه‌رى زیانبه‌خش له له‌شدا له‌ناو ده‌به‌ن، بۆ نموونه چای زه‌نجه‌فیل و چای زه‌رده‌چه‌وه كه هه‌وكردنى له‌ش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و فشار له‌ناو ده‌به‌ن. چا بۆنداره‌كان توانای له‌ناوبردنی خه‌وزڕانیان هه‌یه و سترێس له‌ناو ده‌به‌ن.