"كیونێت" كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته له‌ڕێی بڕێك پاره‌وه هاووڵاتییان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن و ده‌توانن ببن به ئه‌ندامی كۆمپانیاكه، هاوشێوه‌ی "گۆڵدن كویست و مای سێڤن دایمۆند"ی ده‌یه‌ی رابردووه كه دوای بردنی پاره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك هه‌ڵوه‌شانه‌وه. كه‌سانێك كه له‌م كۆمپانیا نوێیه‌دا به‌شدارییان كردووه، به‌گوته‌ی خۆیان "فێڵیان لێ كراوه" و ده‌ڵێن كۆمپانیاكه به‌ڵێنه‌كانی پێچه‌وانه بوو. لایه‌نی پێوه‌ندیداریش ئه‌وه ده‌دركێنێ "كۆمپانیاكه سكاڵای زۆر له‌سه‌ره و مۆڵه‌تی كاركردنیشی نییه".
بڕیار شه‌شكی یه‌كێك له‌و به‌شدارانه‌ی كیونێت كه ئێسته وازی هێناوه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، كۆتایی ساڵی 2017 به‌شداری كردووه و بڕی دوو هه‌زار و 200 دۆلاری داوه بۆ به‌شداریكردنه‌كه، له به‌رانبه‌ردا كاتژمێرێكی پێ دراوه كه ئێسته له بازاڕ كه‌متر له 100 دۆلار ده‌كات.
بڕیار بۆ "وشه" گوتی، "به‌شداریكردن له كیونێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ نییه، واته ده‌بێت كه‌سی به‌شدار له‌ڕێی كه‌سێكی تره‌وه بچێته ناو كۆمپانیاكه، ئه‌ویش له‌ڕێی دروستكردنی تیسی و كڕینی یه‌كێك له برانده دیاریكراوه‌كانی كۆمپانیا".
كاتێك كه‌سێك به‌شدار ده‌بێ له كیونێت، له ئه‌كاونته‌كه‌ی باڵی ڕاست و چه‌پی بۆ ده‌كرێت و ده‌بێ بۆ هه‌ر باڵێك كه‌سێك بانگهێشت بكات و به‌شداریی پێ بكات، ئه‌و كه‌سانه‌یش به هه‌مان بڕی پاره كه له هه‌زار و 700 دۆلاره‌وه بۆ دوو هه‌زار و 200 دۆلاره، به‌شدار ده‌بن.
ده‌بێت شێوازی چوونه خواره‌وه‌ی ئه‌و دوو باڵه به‌شێوه‌ی یه‌كسان بێت، هه‌ركات كه‌سی به‌شدار توانی دوو كه‌س بۆ باڵی ڕاست و چه‌پی خۆی بێنێت، ئه‌وكات 200 دۆلار وه‌رده‌گرێت.
بڕیار ئه‌وه‌یشی روون كرده‌وه، "له كڕینی یه‌كێك له برانده‌كاندا به كڕینی كاتژمێرێك به‌شدار بووم، پێیان گوتم كۆمپانیای ئێمه پاره‌ی هیچ كام له سێكته‌ره‌كان له تۆ وه‌رناگرێت و به نرخه بنچینه‌ییه‌كه‌ی ده‌گاته ده‌ستت، واته تۆ ڕاسته‌وخۆ ده‌یكڕیت، ئه‌وه یه‌كێكه له‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنانه‌ی كۆمپانیاكه ده‌یكات، چونكه ئه‌و برانده له ده‌ره‌وه هیچ كڕیارێكی نییه، بگره پاره‌ش ناكات، له كاتێكدا له به‌رانبه‌ر ئه‌و برانده 22 وه‌ره‌قه /2200 دۆلار/م لێ وه‌رگیراوه."
به بڕیاریان گوتووه ئه‌گه‌ر كاتژمێره‌كه بفرۆشێته‌وه پاره‌ی زیاتر ده‌كات، به‌ڵام سێ جار ناردوویه‌تیه ئه‌وروپا و كه‌س ئاماده نه‌بووه 200 دۆلاریشی پێ بدات، به‌شداریكردنه‌كه‌یشی له‌ڕێی هاوڕێیه‌كی خۆی بوو كه ڕۆژێكیان پێی گوت كارێكی له‌و شێوه‌یه هه‌یه و سوودی زۆره، داهاتی زۆره، بۆیه به‌هۆی بێ كارییه‌وه به قسه‌ی هاوڕێكه‌ی كرد.
"له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌م رۆژێك ڕۆشتینه ئۆفیس و ژنێكم بینی، دواتر بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌م خاتوونه بووه هۆی ئه‌وه‌ی هاوڕێكه‌یشم فریو بدرێت، ژنه‌كه شته‌كانی بۆ باس كردووه به‌ڵام به زمانێكی پڕ له درۆ و چه‌واشه‌كاری، كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستی نیشان دا و گوتی ئێسته 25 وه‌ره‌قه‌م ده‌ده‌نێ، به‌ڵام دواتر بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و كاره هه‌مووی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه و به‌و جۆره نییه، بۆیه بڕیارم دا واز بێنم" بڕیار وای گوت.
یوسف جه‌لال هاووڵاتییه‌كی تره و پێچه‌وانه‌ی بڕیار ئه‌م به‌گوته‌ی خۆی سوودی له‌و كۆمپانیا بینیوه. ئاماژه‌ی دا كه ماوه‌ی پێنج مانگه به‌شداری كردووه له كیونێت و له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كیه‌وه باسی كۆمپانیاكه‌ی بۆ كراوه و دوای چه‌ندان جار سه‌ردان، گه‌ڕان به‌دوای ڕاست و دروستی و لایه‌نی حه‌رام و حه‌ڵاڵ، دواجار بڕیارم دا به‌شداری بكه‌م، هۆی به‌شداركردنه‌كه‌یش له كیونێت ئه‌وه‌بوو هیچ متمانه‌یه‌كم به ئیشی ده‌ره‌وه نه‌مابوو.
یوسف ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه، "چه‌ندان ساڵه كار ده‌كه‌م و ناتوانم بگه‌م به‌و ئامانجانه‌ی هه‌مه له ڕووی داراییه‌وه، به‌ڵام ته‌نیا له ماوه‌ی كه‌متر له سێ مانگ له به‌شداریكردنم له كیونێت، سوودێكی باشم هه‌م له ڕووی دارایی و هه‌م له ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه بینیوه و زۆر دڵخۆشم به كاره‌كه‌م".
له به‌رانبه‌ردا سۆران ئەحمەد به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری كۆمپانیاكان له سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، كۆمپانیای كیونێت له سلێمانی مۆڵه‌تی وه‌رنه‌گرتووه و لای ئه‌وان تۆمار نه‌كراوه. دووپاتیشی كرده‌وه "ئاگاداری ئه‌وه‌ین به ناوی به‌شداریكردن و بوونی داهاتێكی زۆر، هاووڵاتییان ده‌چن سه‌ردانی ده‌كه‌ن و پاره‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت".
وه‌ك ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره خستیه‌ڕوو، كۆمپانیاكه له‌لایه‌ن ده‌یان هاووڵاتییه‌وه سكاڵای له‌سه‌ره له دادگا و چه‌ندان جار نووسراوی دادگایان بۆ هاتووه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و كۆمپانیایه مۆڵه‌تی هه‌یه؟. ئێمه له وه‌ڵامی دادگادا رامانگه‌یاندووه "كۆمپانیایه‌كی له‌و جۆره هیچ مۆڵه‌تێكی نییه له سلێمانی".
به‌پێی دوایین ئامار له سلێمانی، كۆمپانیای كیونێت خاوه‌نی زیاتر له هه‌شت هه‌زار ئه‌ندامه و مانگی ئاداری ئه‌مساڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له سلێمانی بۆ ئه‌ندامه‌كانی ڕێك خستووه، هه‌روه‌ها خاوه‌نی سه‌رووی 250 نووسینگه‌یه و له مانگی ئاداری 2017ـه‌وه هێنراوه‌ته سلێمانی و به گشتی له دنیادا خاوه‌نی زیاتر له 21 ملیۆن به‌شداره.
وشه/به‌دواداچوونی هۆشیار عه‌لی