لیندسى گراهام سیناتۆرى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكى داوا ده‌كات ئه‌گه‌ر ئێران له چالاكییه‌كانى به‌رده‌وام بوو یان پیتاندنى یۆرانیۆمى زیاد كرد، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر پاڵاوگه نه‌وتییه‌كانى ئێران.
ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ى ئه‌یلوول، ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى چه‌ند تویتێكى لیندسى گراهامى سیانتۆرى كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا كردووه.
لیندسى یه‌كێكه له دۆسته نزیكه‌كانى تره‌مپ و له راگه‌یاندنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌وه ناسراوه نه‌یارێكى سه‌رسه‌ختى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانه.
دواى هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانى سعوودیه، لیندسى گراهام تویتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، "كاتى ئه‌وه هاتووه ئه‌مه‌ریكا هێرشى سه‌ر پاڵاوگه‌كانى ئێران بخاته سه‌ر مێز، ئه‌گه‌ر ئه‌وان له چالاكییه‌كانى خۆیان به‌رده‌وام بوون یان پیتاندنى یۆرانیۆمیان زیاد كرد".
دواتر ده‌ڵێ "هێرشه‌كانى رۆژى شه‌موو بۆ سه‌ر كۆمپانیاى ئارامكۆى سعوودیه ده‌رى ده‌خه‌ن ئێران بایه‌خ به ئاشتى نادات و له برى ئه‌مه ده‌یه‌وێ ببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى و ده‌سه‌ڵاتى ناوچه‌كه".
دوێنێ دواى هێرشكردنه سه‌ر كۆمپانیاى ئارامكۆ، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندى به محه‌مه‌د بن سه‌لمانى جێنشینى سعوودیه كرد و پاڵپشتى وڵاته‌كه‌ى بۆ سعوودیه راگه‌یاند.