سبه‌ی هه‌ینی، باراك ئۆباما دوای هه‌شت ساڵ له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، كۆشتی سپی به‌جێ ده‌هێڵێ، له دواهه‌مین ڕۆژیشدا، چه‌ند نهێنییه‌كی خۆی بۆ پلانی داهاتوو ئاشكرا ده‌كات.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه شه‌وی ڕابردوو ئه‌نجامی دا، ئۆباما ڕای گه‌یاند، ده‌یه‌وێ ته‌واوی ئه‌و كارانه ئه‌نجام بدات كه له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی به‌هۆی بهرپرسیارییهتییهكهیهوه، نه‌یده‌توانی بیانكات.
ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ده‌یه‌وێ پشوویه‌ك له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی وه‌رگرێ، بۆ ئه‌و پشووه‌ش ده‌چێته شاری "بالم سبرینگس" له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و خانووه‌ی له واشنتن به كرێ گرتوویه‌تی.
سه‌باره‌ت به پلانه‌كانی گوتی: ده‌مه‌وێ به ته‌واوی ده‌ست به خوێندنه‌وه و نووسین بكه‌م، ده‌مه‌وێ ماوه‌یه‌ك بێ ده‌نگ بم، ده‌مه‌وێ كاتێكی باش له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌مدا ببه‌مه سه‌ر، هه‌وره‌ها ئه‌مساڵ 25 هه‌مین ساڵی هاوسه‌رگیریمانه له‌گه‌ڵ میشێل، ده‌مه‌وێ تایبه‌ت بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه خه‌ریكه ئه‌مه‌ریكا بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات و پێی وایه كه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره.
ئۆباما، خانوویه‌كی له گه‌ڕه‌كێكی ناسراوی واشتن گرتووه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ناچاره هه‌ر له‌و شاره‌دا بمێنێته‌وه تا كچه‌كه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌كات.
سبه‌ی هه‌ینی (20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر)، باراك ئۆباما به ته‌واوی كۆشكی سپی به‌جێ ده‌هێڵێ و دۆناڵد تره‌مپ براوه‌ی كۆماریی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر هیلاری كیلنتن پاڵێوراوی دیموكراتییه‌كان، بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له كۆشكه‌كه ده‌مێنێته‌وه.
باراك حوسێن ئۆباما لە چواری ئاب/ئۆگەستسی 1961 لە ئەمەریكا لە دایكبووە و لە 20ی كانوونی دووەم/یەنایەری 2009 وەك 44ەمین سەرۆكی ئەمەریكا دەست بەكاربووە و سەر بە حزبی دیموكراتەكانە و یەكەم سەرۆكی رەشپێست و بیانییە كە پۆستی سەرۆكی ئەمەریكا وەربگرێت. لە بنەڕەتدا كوڕی خانەوادەیەكی كینیاییە كە كۆچیان بەرەو ئەوروپا كردووە، لە ساڵی 2005 تا 2008 وەك سیناتۆری ویلایەتی ئەلینۆی كاری كردووە، لە زانكۆی لۆمبیا و سكۆڵی زانكۆی هارڤارد بۆ یاسا خوێندوویەتی، پسپۆری لە بواری زانستە سیاسییەكان و پێوەندییە نێودەوڵەتییەكان هەیە. پێشتر سوپاسالاری ئەمەریكا بووە و لە ساڵی 2009 نۆبڵی ئاشتی پێ دراوە و 2012 خەڵاتی كەسایەتی ساڵ هەڵبژێردراوە. دوای تەواوبوونی خولی یەكەمی سەرۆكایەتییەكەی لە 2012 بۆ دووەم خولی سەرۆكایەتی لەلایەن گەلی ئەمەریكا هەڵبژێردرایەوە، سبه‌ی هه‌ینی كۆتایی به ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی دێت.