یاسه‌مین ڕه‌وات كچه كوردی كاندیدكراو وه‌ك شاجوانی كورد له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، له‌ناو 40 خانمی وڵاتانی تردا كێبه‌ركێی بردنه‌وه‌ی ناسناوی شاجوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ساڵی 2020 ده‌كات.
له ڕۆژی یه‌ك تا 10ی مانگی تشرینی دووه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هیندستان به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیدا 40 شاجوانی وڵاتانی جیاواز به‌شدارییان كردووه، له ناویشیاندا كچه كوردێك به ناوی یاسه‌مین ڕه‌وات وه‌ك شاجوانی كورد له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شداریی ده‌كات.
یاسه‌مین ڕه‌وات ته‌مه‌نی 29 ساڵه و باڵای 164 سانتیمه‌تر ده‌بێت، كاری وه‌رگێڕانی زمان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، له كوردستان له دایك بووه و له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا چووه‌ته ئوسترالیا، له‌وێ خوێندنی ته‌واو كردووه و بووه‌ته خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له یاسا و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها به‌كالۆریۆسی له به‌ڕێوه‌بردنی حكوومی و گشتیی به‌ده‌ست هێناوه، دواتریش دیپلۆمی له زمانی ئینگلیزی به‌ده‌ست هێناوه و دیپلۆمێكی تریشی له NAATI به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌و شاجوانه كورده حه‌زی له یارمه‌تیدانی هاووڵاتییانی ده‌ستكورت و گوێگرتن له موزیك و خوێندنه‌وه‌ی كتێب و گرنگیدان به كه‌سایه‌تی خۆیه‌تی. ئاشكرای كردووه كه حه‌ز ده‌كات زیاتر كار بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ناسناوه‌كه‌ی بكات.
تا ئێسته به‌شداریی ده‌یان كاری خێرخوازیی له ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كان كردووه، یارمه‌تی بۆ هه‌ژاران كۆ كردووه‌ته‌وه و چاودێری منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشتی كردووه و ده‌یان كاری تری خێرخوازیی ئه‌نجام داوه.
یاسه‌مین ده‌ڵێ: ده‌مێ بوو حه‌زم ده‌كرد هه‌لێكی وام بۆ بڕه‌خسێ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م هه‌له‌م له‌ده‌ست خۆم نه‌دا و ڕاسته‌وخۆ به‌شداریم كرد و ده‌مه‌وێ ببمه نموونه‌ی ژنانی وڵاته‌كه‌م له‌م پرۆسه‌یه، ده‌شمه‌وێ ئه‌وه له ژنانی كورد و هاووڵاتییانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێبگه‌یه‌نم، كه ئه‌وان به هه‌ڵه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاجوانێتی تێگه‌یشتوون، مه‌رج نییه هاوسه‌رگیریت كردبێ و له‌م پرۆسه‌یه بێبه‌ش بیت، من هاوسه‌رگیریم كردووه و وه‌ك كاندیدی وڵاته‌كه‌شم هه‌ڵبژێردراوم.
زیاتر ده‌ڵێ: من یه‌كه‌مین خانمی كوردی ئوسترالیم كه هاوسه‌رگیریم كردبێت و به‌شداریی ئه‌م پرۆسه‌یه‌م كردبێت، به بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه سه‌ربه‌رزی بۆ خێزانه‌كه‌م و هه‌رێمی كوردستان و وڵاته‌كه‌م ده‌هێنمه‌وه.