دواى ده‌رچوونى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا، چیتر به‌ریتانییه خۆشگوزه‌رانه‌كان ناتوانن به ئاسانى خۆیان به شه‌رابى فڕه‌نسى مه‌ست بكه‌ن. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دواى ده‌رچوونى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا بێ رێككه‌وتن، كۆمه‌ڵێك ته‌نگژه به‌رۆكى ئه‌م وڵاته بگرێت، یه‌كێك له‌و ته‌نگژانه پێوه‌ندى به خواردنه‌وه‌كان هه‌یه به تایبه‌تى شامپانیاى فڕه‌نسى.
برێكزت یان پڕۆژه‌ى ده‌رچوونى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا، رۆژ له دواى رۆژ وه‌ك كێشه‌یه‌كى ئاڵۆزى ئه‌م وڵاته ده‌رده‌كه‌وێت و لێكه‌وتى سیاسى و ئابوورى له‌گه‌ڵ خۆى ده‌هێنێ. چاودێرانى سیاسى و به‌رپرسانى به‌ریتانیا و یه‌كێتى ئه‌وروپا چاوه‌ڕوانى رۆژى خراپت ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش كاتێك ده‌بێت كه ئه‌م وڵاته بێ هیچ رێككه‌وتنێك له یه‌كێتى ئه‌وروپا بچێته ده‌ره‌وه.
بریكزت كورتكراوه‌ى دوو وشه‌ى ئینگلیزییه " British Exit" كه به واتاى چوونه ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا دێت له یه‌كێتى ئه‌وروپا، ئه‌مه‌یش دواى ئه‌و راپرسییه دێت كه له 23ى حوزه‌یرانى ساڵى 2016 له باره‌ى مانه‌وه‌ى ئه‌ندامێتى به‌ریتانیا له یه‌كێتییه‌كه ئه‌نجام دراوه. ئه‌نجامى راپرسییهكهیش له به‌رژه‌وه‌ندى چوونه ده‌ره‌وه بوو، چونكه 52% ده‌نگیان به چوونه‌ده‌ره‌وه دا و 48%یش له‌گه‌ڵ مانه‌وه بوون.
بڕیار بوو پرۆسه‌ى چوونه ده‌ره‌وه‌كه له مانگى ئادارى 2019 ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام دواتر به‌هۆى چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه دوو جار دواخراوه، جارێكیان به‌هۆى ئه‌وه بوو ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا و به‌ریتانیا له سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى تیریزا ماى كردبووى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى به‌ریتانیاوه ره‌ت كرایه‌وه. داوا جار 31ى ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو بۆ راگه‌یاندنى چوونه‌ده‌ره‌وه دیار كراوه. بۆریس جۆنسۆنى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا له‌ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا راى گه‌یاندووه ئه‌گه‌ر بێ رێككهوتنێیش بێت له یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌چێته ده‌ره‌وه.
چاودێرانى ئابوورى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ده‌رچوونى به‌ریتانیا بێ رێككه‌وتن له یه‌كێتى ئه‌وروپا ته‌نیا كاردانه‌وه‌ى بۆ سه‌ر سیاسه‌تى به‌ریتانیا نابێت، به‌ڵكو راسته‌وخۆ كار له ئابوورى هاووڵاتییانى به‌ریتانیا ده‌كات و هه‌ر كه‌سێك له به‌ریتانیا بژیت به‌و رێككه‌وتنه كاریگه‌ر ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕى BBC له راپۆرتێكدا ئاماژه بۆ چه‌ند كێشه‌یه‌ك ده‌كات له‌وانه دابه‌زینى به‌هاى پاوه‌ند و گرانبوونى هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل و كه‌مى ده‌رمان چه‌ند كێشه‌یه‌ك ده‌بن دواى ده‌رچوونى به‌ریتانیا بێ رێككه‌وتن به‌رۆكى هاووڵاتییانى به‌ریتانیا ده‌گرن.
ماڵپه‌ڕى یۆرنیوزیش له راپۆرتێكدا باس له ته‌نگژه‌یه‌كى تر ده‌كات، كه تووشى زۆرینه‌ى به‌ریتانیییه‌كان ده‌بێت ئه‌ویش ته‌نگژه‌ى شامپانیاى فڕه‌نسییه.
له سه‌ره‌تای راپۆرته‌كه‌ى یۆرۆنیوز هاتووه، به‌ریتانییه‌كان به‌وه ناسراون بۆ شه‌مپانیا په‌رۆشن و مێژووى ئه‌م پهرۆشییهیان بۆ سه‌دان ساڵ به‌ر له ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه، خاوه‌ن كاریگهكانى شه‌مپانیا ده‌ڵێن برێكزت ئه‌م پێوه‌ندییه توندوتۆڵهى نێوان به‌ریتانیاییه‌كان و شه‌مپانیا ده‌پچڕێنێ و زۆر كه‌س پێشبینى ده‌كه‌ن ده‌رچوونى به‌ریتانیا بێ رێككه‌وتن ئاژاوه‌یه‌ك له بازاڕى شه‌مپانیا دروست بكات.
واده‌ى ده‌رچوونى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ جه‌ژنه‌كانى سه‌رى ساڵ نزیكه، بۆیه ئه‌مه‌یش وایكردووه به‌رهه‌مهێنه‌رانى شامپانیا بڕێكى زۆر هه‌نارده‌ى به‌ریتانیا بكه‌ن، چونكه مه‌ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه له كاتى ده‌رچوونى به‌ریتانیا بێ رێككه‌وتن هاتوچۆى وشكانى له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا كێشه‌ى تێ بكه‌وێت.
بییر ئیمانۆیل تایتنگهر كه خاوه‌نى به‌ناوبانگترین كۆمپانیاى به‌رهه‌مهێنانى شامپانیایه، له لێدوانێكى بۆ یۆرۆنیوز ره‌تى ده‌كاته‌وه مه‌ترسى گه‌وره‌ى له ده‌رچوونى به‌ریتانیا هه‌بێت و هه‌رچه‌نده ده‌شزانێ به‌ریتانیا به‌گه‌وره‌ترین بازاڕ شامپانیا داده‌نرێت.
تایتنگهر به توانجه‌وه ده‌ڵێ، "به‌راشكاوى ناتوانم بڵێم زۆر نیگه‌رانم چونكه ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا بچێته ده‌ره‌وه بابه‌تێكى باشه، ئه‌و كاته منیش له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسۆنى سه‌رۆك وه‌زیران پێكێك شامپانیا ده‌خۆینه‌وه و سه‌یرى ئاینده ده‌كه‌ین".
ژوورى بازرگانى مه‌ى له ئه‌وروپا دووپاتى ده‌كاته‌وه، هه‌موو كۆمپانیاكان له سه‌ره‌تاى ساڵه‌وه هه‌نارده‌ى خۆیان بۆ به‌ریتانیا زیاد كردووه، ئه‌مه‌یش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ برێكزت بێ رێككه‌وتن، چونكه له‌وانه‌یه له‌و حاڵه‌ته‌دا تووشى كۆسپى هاتوچۆ ببنه‌وه و یان به‌رهه‌مه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه باجى زیاترى بخرێته سه‌ر.
ئه‌نتوان گیربێلى كه یه‌كێكه له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت له‌باره‌ی مه‌ى ده‌كات، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى بۆ ماڵپه‌ڕى یۆرۆنیوز باس له‌وه ده‌كات، خه‌ڵكێكى زۆر له‌بوارى بازرگانى مه‌ى زیانیان به‌رده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر له‌نده‌ن رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ئه‌وروپا نه‌كات بۆ قۆناغى دواى چوونه ده‌ره‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپاتى ده‌كاته‌وه زیانى گه‌وره به‌ر كۆمپانیا بچووكه‌كان ده‌كه‌وێ كه خۆیان له‌لایه‌ن كۆمپانیاى مه‌ى بریسكۆى ئیتاڵى و كافاى ئیسپانى رووبه‌ڕووى كێبه‌ركێیه‌كى توند ده‌بنه‌وه، چونكه ئه‌م دوو كۆمپانیایانه به‌رهه‌مه‌كانیان به هه‌رزانتر ده‌فرۆشن.
له‌باره‌ی كۆمپانیاى تایتنگهریش رۆژنامه‌نووسه‌كه ده‌ڵێ، برێكزت نیگه‌رانى بۆ ئه‌وان دروست ناكات، چونكه رۆژ له دواى رۆژ ئاره‌زووى 140 وڵات له‌سه‌ر شامپانیاى تایتنگهرى فڕه‌نسى زیاتر ده‌بێت.