لەناو شاری دهۆک ژنێکی دووگیان دەکەوێتە بەر پانکەی مۆلیدەی کارەبا و
سەری لە لاشەی جیا دەبێتەوە و پۆلیسیش دەڵێت، لێکۆڵینەوە دەستی پێ کردووە بۆ ئەوەی
چۆنیەتی رووداوەکە روون ببێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەم 15ی ئەیلوول، لە ناوەندی شاری دهۆک ژنێکی دووگیان لەکاتی بردنی نانی نیوەڕۆ بۆ هاوسەرەکەی، دەکەوێتە بەر پانکەی مۆلیدەی کارەبایی و دەستبەجێ گیانی لەدەست دەدات.
هێمن سلێمان بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک بە "وشە"ی
راگەیاند، پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ ژنێكی دووگیان ده‌كه‌وێته به‌ر پانکەی مۆلیده‌یه‌كی
كاره‌بای و دەستبەجێ گیانی له‌ده‌ست دات.
زیاتر روونی دەکاتەوە، پاش گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس بۆسەر شوێنی
رووداوەکە، په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی رووداوەکە
دەستی پێ کردووە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وشه، ژنه‌كه به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به و ویستوویەتی
خواردن بۆ پیاوه‌كه‌ی ببات كه وه‌ك كرێكار له‌سه‌ر مۆلیده‌یه‌كی گەڕەکی به‌رۆشكێ
كارده‌كات، کە لە مۆلیدەکە نزیک دەبێتەوە، سەرپۆشەکەی لە پانکەکەی گیر دەبێت و
رایدەکێشێتە ناوخۆی و دەستبەجێ سەری لە لاشەی جیا دەکاتەوە.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری