سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی لەبارەی دیاركردنی ڕۆژی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان دەركرد.
ئەمڕۆ یەكشەم 15ی ئەیلوول، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەدیاریكردنی رۆژی 3/8/2014 وەك رۆژی كۆمەڵكوژیی (جینۆساید) ئێزدییەكان بڕیاری ژمارە دووی دەركرد.
لە بڕیارەكەدا كە "وشە" كۆپییەكی بڵاو دەكاتەوە هاتووە، ڕۆژی سێی ئا بە كۆمەڵكوژی جینۆسایدی ئێزدییەكان دیار دەكرێ و دەبێت ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پێوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەو بڕیارە جێبەجێ بكەن.
ڕوونیش كراوەتەوە كە مەەست لە دەرچوواندنی ئەو بڕیارە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و دابین كردنی ماف و ئیمتیازات و قەربووكردنەوە و كەمكردنەوەی ئاسەوارەكانی تاوانەكانی كۆمەڵكوژی جینۆسایدی ئێزدییەكانە كە لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش ئەنجام دراوە.
دەقی بڕیارەكە..