ریال مەدرید ئەم گۆڵپارێزە نوێیەی دەوێت

:: AM:10:26:19/01/2017 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دووبارە هەوڵەكانی چڕ كردووەتەوە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ جانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بۆ ئەوەی لە شوێنی كیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی كۆستاریكی لە یانەكەیدا یاریی پێ بكات.

رۆژنامەی (توتو سپۆڕت)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: سەرۆكایەتیی یانەی ریال مەدرید بەشێویەكی رژد دەستیان بە كارەكان كردووە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ گۆڵپارێزی یەكەمی یانەی میلان.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە دۆنارۆمای تەمەن 18 ساڵ تا ئێستا رەزامەندی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی میلان دەرنەبڕیوە، دوای ئەوەی هەواڵی پێ گەیشتووە كە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید گرینگی پێ دەدەن بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بكەن.

سەرچاوەكە بڵاویشی كردەوە كە دۆنارۆما لە ئێستادا چاوەڕێی ئەو دەستەوارەیە دەكات كە بڕیارە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا پێشكەشی بكەن.

جێی باسە دۆرنارۆما ئێستا بە یەكێك لە باشترین گۆڵپارێزەكانی جیهان دادەنرێت هەرچەندە ئێستا لە تەمەنی 18 ساڵیدایە، چاودێرانی وەرزشیش پێیانوایە دۆنارۆما لە داهاتوویەكی نزیكدا شوێنی جیانلویجی بوفۆن دەگرێتەوە لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و داهاتوویەكی گەش چاوەڕێی دەكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م