هۆكارەكانی لەرزینی دەست

:: PM:05:26:15/09/2019 ‌

هەندێك كات لە حاڵەتی هەڵچووندا شتێكی ئاساییە ئەگەر دەستەكانت بلەرزن، بەڵام لە حاڵەتی ئاساییدا و بەبەردەوام لەرزینی دەست لەوانەیە چەندان هۆكاری هەبێت و مایەی نیگەرانیش بێت، بۆ نموونە لەوانەیە پێوەست بێت بە نەخۆشی پاركنسۆن.

وەك ماڵپەڕی "بیرفینشن"، چەند لێكدانەوەیەكی بۆ ئەو حاڵەتە دیاری كردووە وەك ئەگەری بوونە هۆكار بۆ لەرزینی دەست و پەنجەت و باسی چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەكەشی كردووە لە خوارەوە 12 هۆكاری لەرزینی دەست و پەنجەن:

*ئەگەر تەندروستی باشت هەبێت، پێویستە بزانیت كە لەشت لەوانەش دەستەكانت بەدرێژایی سەعاتەكان و لە رۆژانی هەفتەدا ئاساییانە دەلەرزن، جیس بیرنهایمەر، پزیشكی دەمار لە سەنتەری مێرسی لە بەلتیمۆر دەڵێت، ئەو حاڵەتە پێی دەگوترێت "لەرزینی فسیۆلۆجی"، روونی كر دەوە هەموو كەسێك كەمێكی لەو لەرزینە هەیە، بۆیە ئەگەر تەندروستییەكی باشیشت هەبێت ئەگەری دروستبوونی لەرزینی كەم هەر هەیە. 

*لە حاڵەتی سۆزداری توند، لەرزینی دەست زۆرجار ئەوكات روودەدات كاتێك لەوپەڕی ورووژانی سۆزداریداین، وەك زانكۆی هارڤارد دەڵێت، سەرەتا دڵت دەست بە لێدانی خێرا دەكات و دواتر ئارەقەكردن و لەرزین و چوونە حاڵەتی ئامادەبوون بۆ جەنگ و فڕین، ئەوكاتیش نیگەرانی و ماندووبوون و ورووژان و توڕەیی زۆر سیستەمی بەرگریكردن لەلەش دەرووژێنن و دەبنە هۆی لەرزینی دەست.  

*دابەزینی رێژەی شەكرەی خوێن، مێشك بەرپرسە لە كۆنترۆڵكردنی سەقامگیری لەش، مایكل جی كابڵت پزیشكی نەشتەرگەری دەڵێت، ئەگەر مێشك بڕی پێویست خۆراكی پێ نەگات، كە لە بەشەكانیتری لەش جیاوازە و ناتوانێت شەكر دروست بكات، بەو شێوەیە كاریگەری دەخاتە سەر ئەندامەكانیتر و كاتێكیش رێژەی شەكر لە خوێن كەم دەبێتەوە كار دەكاتە سەر مێشك و فەرمانەكانی، بۆیە تێبینی دەكەیت دەستت دەلەرزێت.

*بڕی پێویستی خەوتنت نییە، ئەوكاتە لە نوستن بێبەش دەبیت كە تیایدا لەش خانەكان رێك دەخاتەوە، كێشە لە مێشك دروست دەبێت، بۆیە ئەگەر 7-9 سەعات نوستنت نییە، ئەوكات لەشێكی ماندووت هەیە و لەش دەست بە دەردانی ئەدرنالین دەكات بۆ هێشتنەوەت بە هۆشیاری و ئەوەش وا دەكات دڵت ئەركی زیاتر بكێشێت و پەلەكانت بلەرزن.

*ئەگەر قاوە و كافایینی زۆر وەربگریت، وەك قاوە و چا كە كار لە سیستەمی خۆنەویستی دەمار دەكات و نیگەرانیمان لا دروست دەكات، هەروەها ئەوانەی كحوول و مادەی هۆشبەر دەخۆنەوە و دەخۆن تووشی لەرزینی دەست دەبن بەهۆی كارتێكردنی ناوچەی مێشكۆكە كە هاوسەنگی لەش و رێكخستنی جووڵانەوەكانی دەكات.

*بەهۆی كاریگەری دەرمان، چەنتد جۆرێك دەرمان هەن كە مرۆڤ بۆ چاورەسەری نەخۆشی وەریان دەگرێت و لەرزینی دەست دروست دەكات.

*رژێنی دەرەقی، ئەوكاتەی رژێنەكە هۆڕمۆنی زۆر دەردەدات دەستەكانت دەلەرزن، بۆیە ئەوانەی زیاد دەردانی رژێنیب دەرەقیان هەیە بەو حاڵەتەوە دەناڵێنن، هەروەها ئەوانەشی كەمی دەردان و چالاكی رژێنەكەیان هەیە بەهۆی زۆرخواردنی چالرەسەری تووشی ئەو حاڵەتە دەبنەوە.  

*ئەگەر شێوانی دەروونیت هەبێت، وەك خەمۆكی و شێوانی دوای روودا و شۆكبوون.

*شێوانی جووڵە، ئەو جۆرە شێوانەش لەرزینی دەست دروست دەكات، بۆیە تێبینی دەكەیت لەكاتی چاخواردنەوە یان نووسین دەستت دەلەرزێت.

*ئەگەر تووشی نەخۆشی پاركنسۆن یان رەقبوونی جۆراوجۆر هاتبێتیتەوە، وەك پەككەوتەیی لەرزۆكی یان رەقبوونی دەمارەكان.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل