جهڵتهی مێشك یهكێكه
له مهترسیدارترین نهخۆشییهكانی تووشی ههر كهس دهبێت، چونكه ئهگهری ههیه
تووشی ئیفلیجی بكات، ههندێك جار دهبێته هۆی ئیفلیجیی ههمیشهییش، بهڵام له چییهوه
دروست دهبێت؟
جەڵتەی مێشك واتە گیران
یان تەقینی بۆڕییەكی خوێن لە مێشكدا، بۆیه بەردەوام پێویستی بە خوێن و ئۆكسجینە،
كە بۆ ماوەیەكی كەم لێی ببڕێت، ئەوا ئەو بەشەی مێشك دووچاری مردن دەبێت كە بۆرییە
خوێنەكەی بۆ دەچێت، لە ئەنجامدا فرمانی ئەم بەشەی مێشك دەشێوێت كە لەوانەیە ببێتە
ئەگەری دەركەوتنی چەندان نیشانە لە لەشدا وەك: سڕبوون یان لاوازبوون یان ئیفلیجبوونی
بەشێكی لەش، بۆ نموونە دەموچاو، پەلی سەرەوە یان پەلی خوارەوە یان نیوەی لەش، تێكچوونی
بینین بەشێوەی بینینی دووانی، شێوانی هۆش، گرفت لە تێگەیشتندا، تێكچوونی قسەكردن و
دەربڕینی ڕستە و وشەكان، گرفت لە كرداری ڕۆیشتن و هاوسەنگی لەش، سەرسووڕان، سەرئێشەیەكی
سەخت.
تێكچوون لە شانەكانی مێشك لەوانەیە كە بە خێرایی
ڕووبدات، بۆیە چارەسەركردنی كتوپڕ لەوانەیە كە شانە ساغەكانی تری مێشك بپارێزێت و
چانسی چاكبوونەوە زیاتر بكات. گیرانی خوێنبەر بە تۆپەڵێكی بچووكی خوێنی مەییو
باوترین حاڵەتەكانی جەڵتەیە، گەلێك جار چارەسەری خێرا بە دەرمانێكی تایبەت دەبێتە
ئەگەری تواندنەوەی، بەمەشەوە هاتووچۆی خوێن دووبارە بۆ شانەكانی مێشك دەگەڕێتەوە.
لە حاڵەتەكانی تەقینی
بۆڕییەكی خوێن و خوێنبەربوون لەناو شانەكانی مێشكدا، ڕێگا چارە بۆ ڕاگرتنی ئەم خوێنبەربوونە
بریتییە لە نەشتەرگەرییەكی خێرا، ئەمەش فشار لەسەر شانەكانی مێشك كەم دەكاتەوە واتە
ئەگەری تێكچوونی شانەكانی مێشك كەمتر دەكاتەوە.