سه‌باره‌ت به نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه بۆ پارێزگای دهۆك ڕه‌وانه كراوه و تێیدا داوا ده‌كات پاره‌ی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلم خه‌رج بكه‌ن، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م (15ی ئهیلوول) وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەی لە بارەی نووسراوێکی بڵاو كرده‌وه کە ئاراستەی پارێزگای دهۆک کراوە و تایبەتە بە خەرجییەکانی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک.
لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە: پارێزگاکان لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە نووسراو ئاراستەی وەزارەتەکان دەکەن . ئەم نووسراوەش هیی سەردەمی کابینەی هەشتەمە کە پارێزگای دهۆک داوای رەزامەندی کردبوو لە وەزارەتی دارایی و وەزیری پێشووی دارایی‌ش داوای کردبوو لە سەر بودجەی پارێزگا پارەکە خەرج بکرێت. بەڵام پارێزگای دهۆک وەڵامی نووسراوەکەی دابووەوە کە بودجەی پێویستیان نییە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: دواتر لەلایەن وەزارەتی دارایییەوە رەزامەندیی وەرگیرا و لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە پارێزگای دهۆک ئاگادار کراوەتەوە لە رەزامەندییەکە.
له كۆتایی ڕوونكردنهوهكهشدا هاتووه، وەزارەتی ناوخۆ پارەکەی خەرج نەکردووە بەڵکو تەنیا پارێزگای دهۆکی لە رەزامەندییەکە ئاگادار کردووەتەوە.