دوای ماوه‌یه‌ك ون بوون شارا ده‌ركه‌وته‌وه‌

:: PM:10:23:15/09/2019 ‌

ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ كاری ڕاگه‌یاندن دابڕاوه‌ به‌ڵام به‌رده‌وام وێنه‌ جیاوازه‌كانی خۆی له‌ڕێی پێگه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ ئینستاگرام بڵاو ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مجاره‌ ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ى ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌وواى ڕووخسارى گۆڕاوه‌ وه‌ك هه‌وادارانى باسى لێوه‌ ده‌كه‌ن.

ڕاگه‌یاندكارى ناودارى كورد شارا ئیبراهیم شێوه‌ی‌ ڕووخساری له‌چاو ماوه‌ی‌ ڕابردوودا وه‌ك له‌ نوێترین وێنه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت گۆڕانكاری به‌سه‌ر هاتووه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ فۆڵۆوه‌ره‌كانی سه‌رسامی خۆیان به‌م ستایله‌ی‌ ده‌ربڕیووه‌، به‌ شێكیشان پێان وایه‌ جوانیه‌كه‌ى له‌ده‌ست داوه‌.

شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له‌ سلێمانی لە دایکبووە و دووجار هاوسەرگیری کردووە، لە هاوسەری یەکەمی خاوەنی منداڵێکە، ناوبراو سه‌ره‌تا لە كەناڵی NRT2 پێشكەشكار بووه‌، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە لەكه‌ناڵی كورد ماكس درێژەی بە کاری پێشكه‌شكاریدا، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ له‌شاشه‌ دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌ له‌و كه‌ناڵه‌یش ئه‌مه‌یش به‌هۆى زۆرى ڕه‌خنه‌ى خه‌ڵك له‌ نزمى ئاستى پێشكه‌ش كردنه‌كه‌یى و شكاندنى هونه‌رمه‌ندا به‌ پرسیاره‌كانى.




وشە - محەمەد میران

ئه‌م بابه‌ته 406 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌