شنیار ئه‌حمه‌د ناسراو به یارجان، له‌ڕێی دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ئاشكرای كرد تا ئێسته حاڵه‌تی داواكردنی هاوسه‌رگیری له‌ڕێی سۆشیال میدیا ته‌نیا چه‌ند جارێك بووه نه‌ك زیاتر، هه‌وادارانیشى پێیان وایه ئه‌مه توانجێك بووه بۆ هاوپیشه‌كانى.
یارجان وه‌ك له ڤیدیكه ده‌رده‌كه‌وێت ده‌ڵێت، "تا ئێسته شتی وا نه‌بووه كه‌سێك له‌ڕێی سۆشیال میدیاوه داوای ژماره‌ی دایكمی كردبێت بۆ ئه‌وه‌ی بێته داوام و به‌جۆرێك نه‌بووه كه بڵێك ئه‌و خه‌ڵكه بۆ من مردووه".
یارجان له ماوه‌ی ڕابردوودا له گۆرانییه‌كی عه‌ره‌بی وه‌ك مۆدێل ده‌ركه‌وت و له‌سه‌ر ئه‌مه ڕه‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا، ئه‌م خانمه نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ماوه‌ی داهاتوودا به‌ژداری كێبڕكێی شاجوانی بكات به‌ڵام ئاشكرای نه‌كردووه ده‌بێته كاندیدی شاجوانی بۆ چ وڵاتێك.
شنیار ئه‌حمه‌د ته‌مه‌نی 24 ساڵ ناوی هونه‌رییه‌كه‌ی (یارجان)ه و خوێندكاری زانكۆی سلێمانییه، له ماوه‌ی ڕابردوودا له لایه‌ن به‌شێك له لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌ك جوانترین كچی زانكۆكانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و پێش ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوان به فه‌رمی ئه‌و نازناوه‌ی وه‌رگرت، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دواتر به فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراق كرا به شاجوانی سلێمانی و ئه‌و نازناوه‌ی پێ درا.