میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه‌ی ته‌واوی توركیای گرتووه‌ته‌وه و نرخی لیره به‌رده‌وام ڕوو له دابه‌زینه و خه‌ڵكی زیانی زۆریان كردووه، به‌ڵام ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆی توركیا خه‌ریكی كڕینی ئۆتۆمبێلی زۆر گرانبه‌هایه و له هیچ دۆخێكی خراپی ئابووریش ده‌سبه‌رداری ئه‌م خواسته‌ی نه‌بووه.
ڕۆژنامه‌ی زه‌مانی توركی بڵاوی كرده‌وه، كه سه‌رۆكایه‌تی كۆماری
توركیا، چوار ئۆتۆمبێلی نوێ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه كڕاون، كه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت دروست كراون و له‌لایه‌ن كۆمپانیای بازرگانی ئه‌وروپا پۆسته‌سی مامه‌ڵه‌كه ئه‌نجام دراوه.
ئاماژه‌ی داوه، هه‌ر چوار ئۆتۆمبێله‌كه گولـله‌نه‌بڕن و كونسوڵیه‌ی توركیا له شاری شتوتگارتی ئه‌ڵمانی سه‌رپه‌رشتی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای مارسیدس كردووه، نرخی هه‌ر چواریان ده‌گاته 500 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌یش شه‌پۆلێكی توڕه‌یی له نێو جه‌ماوه‌ر دروست كردووه، چونكه خه‌ڵكی له دۆخێكی ئابووری زۆر خراپدان و ئه‌وانیش ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها ده‌كڕن.
دوای گرتنی قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه به‌هۆی فشاری ئابووری واشنتنه‌وه، به‌های لیره‌ی توركیا گه‌یشته نزمترین ئاست و خه‌ڵكی گه‌وره‌ترین زیانیان به‌ركه‌وت و ئێسته‌یش ئابووری وڵاته‌كه له دابه‌زینه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه گه‌شه‌ی ئابووری توركیا پێشتر به خێرایی بۆ لووتكه هه‌نگاوی ده‌نا، به‌ڵام ئێسته به‌هۆی سیاسه‌تی جۆراوجۆری حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره، ڕۆژ دوای ڕۆژ ئابووری وڵاته‌كه ڕوو له خراپبوونی زیاتر ده‌كات.