نرخی نه‌وت به ڕێژه‌ی 15% ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كرد، دوای ئه‌وه‌ی بازاڕه‌كان به ڕووی گرێبه‌ست و مامه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م كرانه‌وه، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتیش بۆ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆگاكانی نه‌وتی كۆمپانیای نه‌وتی سعوودیه "ئارامكۆ" دێ، كه دوێنێ یه‌كشه‌م ئه‌نجامی دا.
سكای نیوز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه به گشتی هێرشه‌كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا دروست بكات و خواست زۆرتر بێ و نه‌وتی پێویستیان له بازاڕ بوونی نه‌بێت، به‌وهۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا ناچار بووه، نه‌وتی عه‌مباركراوی كۆگاكانی خۆی بخاته بازاڕه‌وه.
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه نرخی نه‌وتی پرنت نزیكه‌ی 19% به‌رز بووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 71.95 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، له به‌رانبه‌ردا نرخی نه‌وتی خامی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتووه‌ته 63.34 دۆلار له به‌رانبه‌ر هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت دا.
دوێنێ یه‌كشه‌م حووسیه‌كان به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشیان كرده سه‌ر كۆگاكانی عه‌مباركردنی نه‌وت له سعوودیه و بۆردمانیان كرد، به‌وهۆیه‌وه زیانی زۆر گه‌وره به‌ر كۆگاكان كه‌وت و نه‌وتی زۆریش سووتا، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئێران له پشت ئه‌م هه‌نگاوه‌وه بووه و ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی سعوودیه بكه‌ن، له هه‌ر وه‌ڵامێك، هاوكات تره‌مپ تووڕه‌یی خۆی پێشان دا و دووپاتی كرده‌وه، ئه‌مه دواجار بێ، جارێكی تر دژی ئێران ده‌ست به جموجۆڵ ده‌كه‌ین.