له 17 ئایار/مایۆی 2016دا، یه‌كێتی و گۆڕان ڕێككه‌وتنێكیان واژوو كرد و له‌م دواییه‌ش هه‌ڵسووڕاوانی گۆڕان له نامه‌یه‌كدا ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و داوا له یه‌كێتی ده‌كه‌ن خۆی یه‌كلا بكاته‌وه له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌كه یان پابه‌ند نه‌بوونی، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ڕێككه‌وتنه‌كه دوو لایه‌نه‌یه و گۆڕان ده‌یه‌وێ به‌م كاره به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه بشارێته‌وه و تۆپه‌كه بخاته گۆڕه‌پانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
ڕێككه‌وتنه‌كه دوو لایه‌نه‌یه و گۆڕان خۆی له به‌رپرسیاریه‌تی ده‌دزێته‌وه
به‌پێى ماده‌ی شه‌شى رێككه‌وتنه‌كه، هه‌ردوولا پێویستی ئه‌نجامدانی چاكسازیی سیاسی، یاسایی، ئابووری، دارایی و كارگێڕی به چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانن، به‌ڵام حكوومه‌تی ناوخۆیی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به ته‌واوی له ژێر ده‌ستی ئه‌واندایه، یه‌ك هه‌نگاوی چاكسازیی سیاسی، یاسایی، ئابووری، دارایی و كارگێڕییان له دوای ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه نه‌گرتووه‌ته به‌ر.
له ماده‌ی هه‌شته‌مدا به هه‌مان شێوه باسی له چاكسازی له كه‌رتی په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا، ته‌ندروستی، دڵنیایی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر چاكسازییان له‌و كه‌رتانه نه‌كرد، به‌ڵكو سیسته‌می ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ماوه‌ی 101 ڕۆژ له زۆنى سه‌وز و نیلى په‌كی كه‌وت و خه‌ریك بوو خوێندنی ئه‌مساڵ له سلێمانی، گه‌رمیان، هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌ڕین له‌لایه‌ن یونسكۆوه هه‌ژمار نه‌كرێ و به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵك به‌ره‌و هه‌ولێر كۆچیان كرد تا خوێندنی ئه‌مساڵی منداڵه‌كانیان نه‌فه‌وتێت.
له ماده‌ی 11ی ڕێككه‌وتنه‌كه هاتووه، ئیئتیلافێك بۆ فراكسیۆنه‌كانی هه‌ردوولا له په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا دروست نه‌بوونی ئه‌م ئیئتیلافه هه‌ر به ته‌نیا له ئه‌ستۆی یه‌كێتییه وا هه‌ڵسووڕاوانی گۆڕان داوای خۆ یه‌كلاكردنه‌وه له یه‌كێتی ده‌كه‌ن؟.
گۆڕان: یه‌كێتی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ ناكات
هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ماوه‌ی ڕابردوودا نامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا یه‌كێتییان به خۆدزینه‌وه تۆمه‌تبار كرد و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه بڕیاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم، به پێڕه‌وكه‌ر و شوێنكه‌وتووی سیاسه‌ته خراپه‌كانی پارتین و له به‌غدا دژی تاڵانی نه‌وتن و له هه‌ولێر له‌گه‌ڵن و له زۆربه‌ی پرسه‌كانیش دژ به ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌وه شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین هه‌ڵسووڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پشكی ئه‌و حزبه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و نامه‌یه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌ڵوێستی به‌شی هه‌ره زۆری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه. ئه‌و له‌باره‌ی به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌وان له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه گوتی، ئه‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی ئێمه‌یه جێبه‌جێمان كردووه و ئاماده‌شین جێبه‌جێی بكه‌ین، بۆ پرسی چاكسازیش ئاشكرای كرد، تا یه‌كێتی و پارتی له حوكمدا بن، هیچ شتێك به‌ناوی چاكسازیی ڕیشه‌یی و گشتگیر نایه‌ته دی.
هه‌روه‌ها گوتی، یه‌كێتی دیاره گیرفانیان له‌گه‌ڵ پارتی یه‌كه، ئاماده نین ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌ڵبه‌ته به‌شێكی زۆری یه‌كێتین كه نایانه‌وێ ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكه‌ن، كه بریتین له گرووپێكی بازرگانی سیاسی كه له نێو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیدان، نایانه‌وێ جێبه‌جێ بكرێت.
چاودێران: ڕێككه‌وتنه‌كه شكست دێنێت
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له دنیادا هه‌ر ڕێككه‌وتنێك له نێوان دوو حزب یان دوو لایه‌ن ئه‌نجام بدرێ، بێگومان به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه‌ی دوو لایه‌نه ده‌بێ، به‌ڵام گۆڕان له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌یه‌وێ به‌رپرسیاریه‌تی بخاته ئه‌ستۆی یه‌كێتی و له به‌رده‌م ڕای گشتی دووباره خۆی به جێبه‌جێكاری ڕێككه‌وتنه‌كه و یه‌كێتیش به لاده‌ر و هۆكار بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه پێشان بدات، ئه‌بوبه‌كر كاروانی چاودێری سیاسی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بۆ "وشه" دواو و گوتی، گومانی تێدا نییه به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ر ڕێككه‌وتنێك به ته‌نیا ناكه‌وێته ئه‌ستۆی لایه‌نێك، به‌ڵام ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئاستی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك 25% و لایه‌نێك 75% ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ كردبێ، ئه‌وا ڕێككه‌وتنی پێ ناگوترێ، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر متمانه‌ی قووڵ و خوێندنه‌وه‌ی وردی واقیع و هه‌ماهه‌نگی و ئیراده‌ی سیاسی بوونی نه‌بێ، ئه‌وا سه‌ره‌نجام ڕێككه‌وتنه‌كه شكست ده‌خوات.